کوردستانی
چەکدارانی داعش هێرشیان کرد کوژراو و بریندار هەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
چەکدارانی سەر بەرێکخراوی تیرۆرستیی داعش هێرشیان کردە سەر گوندی چەخماخەی سەر بە قەزای دوبز لە باکوری رۆژئاوای کەرکوک بەهۆی هێرشەکەوە ژمارەیەک کەس بوونە قوربانی.
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، کەمێک پێش ئێستا چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر گوندی چەخماخەی سەر بە قەزای دوبز لە باکوری رۆژئاوای کەرکوک بەهۆی هێرشەکەوە چوار کەس کوژران و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.
هەر بەپێی زانیارییەک، دوای هاتنی هێزە ئەمنییەکان ئەو چەکدارانە هەڵهاتوون.
لەلایەکی دیکەوە چەکدارانی داعش ئەمشەو لە ناحیەی جەلەولا تەقەیان لە بارەگایەکی ئەمنی کرد و دوو گولـلە هاوەنیان ئاراستەی ناحیەکە کردووە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی بە دواوە نەبووە.