کوردستانی

سبەی وەزیری پلاندانانی هەرێمی کوردستان سەردانی پارێزگای سلێمانی دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبەی وەزیری پلاندانانی هەرێمی کوردستان سەردانی پارێزگای سلێمانی دەکات
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بڕیارە سبەی چوارشەممە دکتۆر دارا رەشید، وەزیری پلاندانانی هەرێمی کوردستان سەردانی پارێزگای سلێمانی بکات و بڕیارە لە سەردانەکەیدا لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی کۆبێتەوە.

قارەمان جەوهەر، راگەیاندنی وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "سبەی وەزیری پلاندانان سەردانی شاری سلێمانی دەکات و بڕیارە لەگەڵ هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی کۆبێتەوە و باس لەو پرۆژانە دەکرێت کە بەشێوەیەکی گشتی لە شاری سلێمانی هەیە، هەروەها باس لەو پرۆژە گرنگانە دەکرێت کە پێویستە لە سلێمانی جێبەجێبکرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "دواتر وەزیری پلاندانان سەردانی بەڕێوبەرایەتی ئاماری سلێمانی دەکات بەمەبەستی باسکردنی ئامادەکارییەکان  لە ئەگەری ئەنجامدانی سەرژمێریکردن کە عیراق".

قارەمان جەوهەر وتی "لە درێژەی سەردانەکەیدا وەزیری پلاندانان سەردانی بەڕێوبەرایەتی کوالێتی کۆنتڕۆڵ دەکات بەمەبەستی ئەوەی ئەم بەڕیوبەرایەتیە رۆڵی زیاتری هەبێت لە چاودێریکردنی خاڵە سنوورییەکان و ئەو پڕۆژە بیناسازیانەی کە ئەنجام دەدرێن لەو شارە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان