کوردستانی

باندێکی دزیکردنی دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


باندێکی دزیکردنی دەستگیرکران
مەودا میدیا-

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی باندێکی دزیکردنی راگەیاند کە ماتۆڕسکیلیان دزیووە.

لە راگەیاندراوێکدا بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند "مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان زانیارییان لەسەر چەند تۆمەتبارێك هەبوو كە ماتۆڕسكیلی هاوڵاتیان دەدزن، بۆیە تۆمەتباران خرانە ژێر چاودێری وردەوەو كاتژمێر 4:30 خولەكی بەرەبەیانی ئەمڕۆ توانرا سێ‌ لەو تۆمەتبارانە لەكاتی دزینی ماتۆڕێكدا دەستگیربكرێن و تۆمەتبارەكەی دیکەش هەر ئەمڕۆ دەستگیركرا".

ئاماژە بەوەشکراوە "تۆمەتباران لەشێوەی باندێكدا دزییان كردوەو بەپێی دانپێدانانی خۆیان تا ئەمڕۆ زیاتر لە 50 ماتۆڕسكیلیان دزیوەو لەدەرەوەی شاری سلێمانی ماتۆڕ سكیلەكانیان ساغ كردووەتەوە".

پۆلیسی سلێمانی راشیگەیاندووە "كە سەرجەمیان كوردن و دانیشتوی دەرەوەی سنوری پارێزگای سلێمانین بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

لە راگەیاندراوەکەی پۆلیسدا ناوی تۆمەتبارەکان ئاشکرا کراوە کە پێکهاتوون لە:

 أ ، ی ، ح         لەدایكبووی 2002
ش ، خ ، م       لەدایكبووی 2000
ش ، ب ، أ        لەدایكبوی 2002  
د ، س ، م       لەدایكبوی   2004.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان