کوردستانی
مەودا میدیا زانیاری نوێ لەسەر هێرشەكەی داعش بۆ دوبز و كەركوك بڵاودەكاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای ئەوەی شەوی رابردوو چەكدارانی داعش لە گوندی چەخماخەی سەر بە قەزای دوبز هێرشێكیان ئەنجامدا، درەنگانی ئەمشەويش لە سنوری كەركوك هێرشیان كردە سەر فەوجێكی حەشدی شەعبی.
درەنگانی شەوی رابردوو چەكدارانی داعش لە ناوچەی رەشاد لە گوندی عەسریە هێرشێكیان بۆ سەر فەوجێكی حەشدی شەعبی ئەنجامداو بەهۆیەوە چوار چەكداری حەشدی شەعبی برینداربوون.
لای خۆیەوە شەمسەدین مەحموود، ئەندامی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "داعش دەستی بە جموجوڵ كردوەتەوە لە سنوری كەركوك ئەمشەویش دوبارە هێرشیان بۆ سەر حەشدی شەعبی كردووە".
لە بارەی هێرشەكەی شەوی رابردووی دوبز وتی "هێرشەكەی شەوی رابردوو لە ناوچەی چەخماخەی سەر بە قەزای دوبز كە لە لایەن چەند چەكدارێكی داعشەوە ئەنجامدرابوو بەهۆیەوە چوار كەس كوژراون و سينیش برینداربوون".
ئەوەشی خستەڕوو "لە كوژراوەكان دووانیان سەر بە یەكێتین ئەفسەرێكی هێزەكانی ئاسایشى و پێشمەرگەیەكی تێدایە و ئەوانەی تر هاوڵاتی مەدەنین و بریندارەكانیش یەكێكیان تەندروستی جێگیرە و ئەوی تریان دۆخی باش نییە".
لە ناوچەی كەركوك و دەوروبەری بەردەوام چەكدارانی داعش هێرش دەكەنە سەر سوپای عیراق و حەشدی شەعبی و رۆژی رابردووش لە ناحییەی جەلەولا لە هێرشێكدا دوو كەسیان كوشت.