گشتی
سیفەتەكانی پیاوی نموونەیی چین؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ژنان بەردەوام پێویستیان بە دەربڕینی خۆشەویستی، لێكتێگەیشتن، سۆزداری و رێزگرتنی كەسایەتی هەیە لەگەڵ پەیوەندییەكی راستگۆیانە.
د.روبرت لویس لە نووسینێكیدا 25 سیفەتی خستووەتەڕوو كە ئەگەر لەپیاواندا هەبن دەبنە نموونەیی و ژنەكانیشیان زیاتر خۆشیاندەوێن.
پلانی ئاییندە
یەكەم- بۆچوونی ژنەكەت وەربگرە لەكاتی دانانی پلانی داهاتووی ژیانت.
دووەم- لەسەر بەرپرسیارێتییەكانی ماڵ گفتوگۆ لەگەڵ ژنەكەت بكە و بەشێوەیەكی دادپەروەرانە لەنێوان خۆتاندا دابەشیبكەن.
سێیەم- لەگەڵ ژنەكەت گفتوگۆ بكە لەبارەی خەرجییە سەرەكییەكانی ماڵەوە.
چوارەم- پەیوەستبە بەو بەڵێنانەی بە ژنەكەتی دەدەی.
پێنجەم- لە پێداویستییەكانی منداڵەكەت تێبگە و داواكارییەكانی بەپێی تەمەن لەبەرچاوبگرە.
شەشەم- لەبارەی قۆناغە جیاوازەكانی هاوسەرگیرییەوە و ئەو كێشانەی رووبەڕووت دەبنەوە زانیاریی وەربگرە.
دابونەریتی هاوسەرگیریی
حەوتەم- بەردەوام خۆشەویستی خۆت بۆ ژنەكەت دووپاتبكەرەوە.
هەشتەم- خەرجییە بنەڕەتی و پێویستەكانی خێزان دابینبكە.
نۆیەم- دووربكەوەرەوە لە باسكردنی هەموو ئەو بابەتانەی كە هاوسەركەت پێیخۆش نییە.
دەیەم- بەشێوەیەكی رێكخراو لەگەڵ هاوژینەكەت نوێژبكە.
یازدەیەم- كۆمەڵێك دابونەریتی تایبەت بە خێزانەكەتان دابنێ كە سوودبەخش بێ و لە خێزانەكانی دیکە جیاتان بكاتەوە.
دوازدەیەم- كاتی خۆش و بەچێژ بەشێوەیەك رێكخراو بۆ خێزانەكەت دروستبكە.
سیازدەیەم- كاتی پێویست لەگەڵ منداڵەكانت بەسەرببە و رێنوینی پێویستیان پێبدە.
چواردەم- دەبێت خشتەی كاركردنی ناو ماڵتان هەبێت بەشێوەیەك چارەسەری تیادا بێت بۆ چارەسەركردنی هەر گرفتێك كەوا بێتە ئاراوە.
پازدەیەم- پارێزگاری لە خێزانەكەت بكە بەبێ قەرزكردن.
شازدەیەم- ژن و مێرد دەبێت راسپاردە یان پلانی داهاتوویان بۆ منداڵەكانیان.
حەڤدەیەم- ژن و منداڵەكانتان بەدوور مەگرە لە كارە تایەتەكانی ژیانت.
هەژدەیەم- لایەنی رۆحی خێزانەكەت لەبەرچاوبگرە.
نۆزدەیەم- زوو زوو سوپاسی هاوسەرەكەت بكە بەشێوەیەكی ئاشكرا.
بیستەم- بابەتە هەستیارەكان بۆ منداڵەكەت باسبكە بەشێوەیەك تێڕوانینی راست و هویابەخشی بەرانبەر بە ژیان پێببەخشێت.
بیست و یەك- .ژنەكەت هانبدە بەرابنەر پێشكەوتن و دەستكەوتەكانی لەسەر ئاستی ژیانی تایبەتی و زانستی.
بیست و دوو- كۆمەڵێك بنەمای دیاریكراو بۆ پاراستنی بەهاكانی خێزانی دابنێ بەشێوەیەك هەموو ئەندامانی خێزان پەیڕەوی لێبكەن.
بیست و سێ- كاتی پێویست بۆ ژنەكەت تەرخانبكە كاتێك بەدوای بەدیهێنانی بەرژەوەندی و دەستكەوتە تایبەتەكانییەتی.
بیست و چوار- بەشداریی پێبكە لەو كۆمەڵە بچوكانەی پیاوان كە گرنگی بە ژیانی خێزانی دەدەن.
بیست و پێنج- ئامادەبە بۆ بەكارهێنانی ئەم دەستەواژەیە بەرانبەر هەموو ئەندامانی خێزان "لێم ببوورە".
س،ر