کوردستانی

"باسی پێكەوەژیانی ئایینەكان كرا"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"باسی پێكەوەژیانی ئایینەكان كرا"
مەودا میدیا-

لەدوای سەردانەكەی بۆ وڵاتی ئیتالیا، ئەمڕۆ چوارشەممە 19ی شوباتی 2020  سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ پاپای ڤاتیكان كۆبووەوە.

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ پاپا فرەنسیس پاپای ڤاتیكان كۆبووەتەوە و لە كۆبوونەوەكەیاندا گفتوگۆ لەسەر بارودۆخی ئێستا عیراق و ناوچەكە كراوە و جەخت لەسەر پێكەوەژیانی ئایینەكان لە ناوچەكە كراوەتەوە.

هەروەها سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان باسی پێكەوەژیانی ئایینەكانی لە ناوچەكە بۆ پاپای ڤاتیكان كردووە و لە ناویشیاندا پەناگەیەك بووە بۆ ئاوەرەكانی ناوخۆو  دەرەوە.

لای خۆیەوە پاپای ڤاتیكان ستایشی رۆڵی هەرێمی كوردستانی كردووە لەو دۆخەی كە دروستكردووە بۆ پێكەوە ژیانی ئایینەكان.
Qaiwan
Qaiwan