کوردستانی

حزبێكی تر هەڵوێستی خۆی لەسەر هاوسەرۆكانی یەكێتی راگەیاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


حزبێكی تر هەڵوێستی خۆی لەسەر هاوسەرۆكانی یەكێتی راگەیاند
مەودا میدیا-

سەرۆكی هاوپەیمانیی نیشتمانیی كوردستان نامەیەكی پیرۆزبايی ئاراستەی هاوسەرۆكانی یەكێتی كرد.

ئارام قادر، سەرۆكی هاوپەیمانیی نیشتمانیی لە نامەیەكدا كە بۆ هەر یەكە لە بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكانی یەكێیی نیشتمانیی كوردستان ناردووە، باسی لەوەكردووە "پیرۆزبای خۆم و هاودیدانی هاوپەیمانیتان ئاراستە دەكەم".

باسی لەوەش كردووە "هیوا سەركەوتنتان بۆ دەخوازین، هیوادارین هەڵبژاردنتان ببێتە فاكتەرێك بۆ ئاوەدانی كوردستان و سەقامگیری ناوچەكە و یەكڕیزی نێوان لایەنەكان و كاری پێكەوەیی".

دوێنێ سێشەممە ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەر یەكە لە بافڵ تاڵەبانی و لاهور شیخ جەنگی وەك هاوسەرۆكانی یەكێتی هەڵبژارد.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان