کوردستانی
ئۆتۆمبێلێکی دزراو دۆزرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
مەفرەزەکانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی ئۆتۆمبێلێکی دزراویان دۆزییەوەو بەدوای ئەو تۆمەتبارەدا دەگەڕێن کە دزییەکەی کردووە.
مەفرەزەکانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی ئۆتۆمبێلێکی دزراویان دۆزییەوەو بەدوای ئەو تۆمەتبارەدا دەگەڕێن کە دزییەکەی کردووە.
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك لەبەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان سكاڵای تۆمار كرد كە لەكاتی دابەزینی لەئۆتۆمبیلەکەیو چونی بۆ سوپەرماركێتێك ئۆتۆمبێلەكەی كه لهجۆری تهكسی/نیسان سهنییه، بەئیشپێكراوی بەجێهشتووەو دواتر ئۆتۆمبێلەكەی لێدزراوە.
پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردووە سەرجەم مەفرەزەكانی پۆلیس بۆ دۆزینەوەی ئۆتۆمبیلەکە ئاگاداركرانەوە، سەرئەنجام لهلایهن مهفرهزهیهكی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانهوه ئۆتۆمبێلەكە دۆزرایەوهو لەئێستادا پۆلیسی سلێمانی سەرقاڵی دۆزینەوەی تۆمەتبارەكەیە.