کوردستانی
بکوژی دوو هاوڵاتی دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پۆلیسی سلێمانی لەسەر دۆسیەی کوشتنی دوو هاوڵاتی تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد، لەکاتی دەستگیرکردنیدا دەستگیرا بەسەر چەکێکی جۆری دەمانچەدا.
بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی راگەیاند "شەوی 21-1-2020 لەنزیک ناحیهی تانجەرۆی شارى سلێمانی دوو هاوڵاتی لەناو ئۆتۆمبێلێکدا بەکوژراوی دۆزرانەوە، دوای گەیشتنی هێزەکانی پۆلیسو تیمەکانی بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان کەشفو هێڵکاریی بۆ شوێنی رووداوەکە کراو لێکۆڵینەوە دەستیپێکردو بەڕیز دادوەر فەرمانی دهستگیركردنی بۆ چەند تۆمەتبارێک دەرکرد".
ئەوەشخراوتەڕوو "ئەمڕۆ 19-2-2020 توانرا یەکێک لەتۆمەتبارەکان لەپێشهنگایەکی ئۆتۆمبێل لەشاری سلێمانی لەلایەن بنکەی پۆلیسی ئیبراهیم ئەحمەدو بەهەماهەنگی لەگەڵ بنكەی پۆلیسی تاسڵوجە دەستگیر بکرێتو لەکاتی دەستگیرکردنیدا دەستگیرا بەسەر دەمانچەیەکی جۆری کڵۆک کە بەتۆمەتبار بووە".
باسلەوەشکراوە "لەئێستادا تۆمهتبار (ش. ب. ع) لەدایکبووی 1984 دانیشتوی شاری سلێمانی بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی مادەی (406) لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوە دۆسیەکە بەردەوامە".