کوردستانی

وەزیری پلاندانان به‌دواداچوون بۆ پرۆژه‌كانی شاری سلێمانی ده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزیری پلاندانان به‌دواداچوون بۆ پرۆژه‌كانی شاری سلێمانی ده‌كات
مەودا میدیا-

به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربون له‌ كێشه‌و گرفته‌كان و به‌دواداچوون بۆ پرۆژه‌ جیاجیاكانی شاری سلێمانی ئه‌مرۆ چوار شه‌مه‌ 19-2-2020 دکتۆر دارا رەشید، وه‌زیری پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌یاوه‌ری بریكار و به‌رێوه‌به‌ری گشتی ده‌سته‌ی پێوانه‌سازی و كۆنترۆڵی جۆری سه‌ردانی شاری سلێمانی كرد و له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پاریزگاری سلێمانی كۆبووەوە.

وه‌زیری پلاندانان لە کۆنگرەیەکی رۆژانامەوانیدا باسی له‌ ناوه‌رۆكی سه‌ردانه‌كه‌ی كرد بۆ شاری سلێمانی تایبه‌ت به‌دواداچون بۆ ئه‌و پرۆژانه‌ی كه‌له‌لایه‌ن پاریزگای سلێمانی پێشكه‌ش كراون رایگەیاند "شاری سلێمانی ده‌بێت زیاتر گرنگیی پێبدرێت به‌تایبه‌ت له‌ ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی پرۆژه‌كان كه‌ شایه‌نی خۆڕاگری و خه‌باتی دانیشتوانی ئه‌و پارێزگایه‌ خۆشه‌ویسته‌ بێت".

وەزیری پلاندانان وتی "رێكاره‌كانی پرۆژه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تری سلیمانی ته‌واو بوه‌ و كۆمپانیای جێبه‌جێ كارئاماده‌یه‌ و له‌نزیكترین ماوه‌ ده‌ست ده‌كات به‌ جێبه‌جێ كردنی ئه‌و پرۆژه‌ ستراتیژیه‌ گرنگه‌" ئاشكراشی كرد له‌دابین كردنی بودجه‌ به‌گوێره‌ی پێویستی و ژماره‌ی دانیشتوانی شاره‌كان ده‌بێت و بۆ شاری سلێمانیش هه‌وڵی جدی ده‌ده‌ین ئه‌و پرۆژانه‌ی كه‌ ته‌واو نه‌كراون ده‌ست پێبكه‌نه‌وه‌ به‌تایبه‌ت خوێندنگا ورێگاوبان و پرۆژه‌ی ئاوی دوكان و ده‌ربه‌ندیخان كه‌ پێویستیه‌كی گرنگی هاوڵاتیانن".

له‌به‌شێكی تری قسه‌كانیدا وه‌زیری پلاندانان پاڵپشتی ته‌واوی وه‌زاره‌تی نیشاندا بۆ پارێزگای سلێمانی و هاوكات ده‌ستخۆشی له‌ پارێزگاریش كرد كه‌ له‌ماوه‌ی رابردوو توانیویه‌تی به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوانه‌ ئه‌ركه‌كانی راپه‌رێنێت.

له‌به‌رامبه‌ردا هه‌ڤاڵ به‌بوبه‌كر ستایشی هه‌وڵه‌ به‌رده‌وامه‌كانی وه‌زیری پلاندانانی كرد كه‌ له‌دیاری كردنی پرۆژه‌كان گرنگی به‌ته‌واوی ناوچه‌جیاجیاكانی هه‌رێم ده‌دات و شاری سلێمانیش یه‌كێكه‌ له‌و پاریزگایانه‌ی به‌هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌تی پلاندانان پلان و به‌رنامه‌كانی جێبه‌جێ ده‌كات.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان