کوردستانی

پەیامێک لە بافڵ تاڵەبانی-ەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەیامێک لە بافڵ تاڵەبانی-ەوە
مەودا میدیا-

هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستی هاوسەرۆکی یەکێتی پەیامێکی بڵاوکردەوە و بەڵێنی وەفاداری بۆ خوێنی شەهیدان و رێبازی مام جەلال دووپات دەکاتەوە.

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک پەیامێکی بڵاوکردەوە و نووسیویەتی "ئەمەوێت بەڵێنی وەفاداری بۆ خوێنی شەهیدان و ڕێبازی مام جەلال دووپات بکەمەوە، شانازییەکی گەورە و ئەرکێکی قورسم پێسپێردراوە، سوپاسی هەموو ئەو هەڤاڵانە ئەکەم کە متمانەی خۆیان بە ئێمە بەخشی". 

ئاماژەی بەوەشکردووە "لە ڕوانگەی خزمەتکردن بە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و هەڤاڵان و لایەنگرانی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان ئەم ئەرکە ڕادەپەڕێنم و بەڵێنی یەکێتییەکی پارێزراو و یەکگرتوو و داهاتوویەکی گەشتان پێدەدەم".

ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنێ 18ی شوباتی 2020 ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی وەک هاوسەرۆکی یەکێتی هەڵبژارد.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان