کوردستانی
دابەشکردنی غاز بە فۆڕمی خۆراک بەردەوام دەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
نزیکەی مانگێک دەبێت کێشەی کەمی غاز لە بەشێک لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دروستبووە ئەمەش نیگەرانی لای هاوڵاتییان دروستکرد لەبەر ئەم هۆکارەش قائیمقامی قەزای کۆیە بڕیاری دا بە فۆڕمی خۆراک غاز بدرێت بە هاوڵاتییان لەگەڵ ئەوەی گرفتەکە بەرەو چارەسەرکردن دەچێت، بەڵام تاوەکو ئێستا بە فۆڕمی خۆراک غاز دەدرێت بە هاوڵاتییان.
هاوکار رەندیخانی، بەرێوبەری راگەیاندنی قائیمقامیەتی قەزای کۆیە بە مەودا میدیای راگەیاند "تاڕادەیەک کێشەی کەمی غاز باشبووە و ئاسایی بووەتەوە، بەڵام دابەشکردنی غاز هەر بە فۆڕمی خۆراکە".
ئاماژەی بەوەشکرد "لە ئێستادا رێگە بە کارگەکان دەدرێت کە غازی بازرگانی بێن و بەنرخێکی زیاتر بیفرۆشنەوە بە پیشەوەرەکانی ئەو سنوورە ئەمەش لەبەر ئەوەیە رێژەی غاز کەم نەبێتەوە و کاریگەری لەسەر هاوڵاتییان دروست نەبێت".
رەندیخانی وتی "ئەو غازانەی بازرگانان دەیهێنن و بەنرخی زیاتر دەیفرۆشنەوە رێگە نادەین بفرۆشرێت بە هاوڵاتییان تەنها بۆ پیشەوەرەکانە".
سەبارەت بە نرخی ئەو غازەی بازرگانان دەهێنن وتیشی "نرخەکانیان جێگیر نییە، چونکە بازرگانان لە سەرچاوە جیاوازەکانەوە غاز دەهێنن، بەڵام هەوڵدەدەین لە هەفتەی رابردووەوە نرخیان بۆ دیاری بکەین کە لە 10 هەزار دینار زیاتر نەبێت".