کوردستانی

کۆمپانیای جیهان چی لەبارەی پێدانی ئۆتۆمبێل بە قیست بۆ مامۆستایان دەڵێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


کۆمپانیای جیهان چی لەبارەی پێدانی ئۆتۆمبێل بە قیست بۆ مامۆستایان دەڵێت
مەودا میدیا- کاروان رەسوڵ

جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان روونیدەکاتەوە کۆمپانیای جیهان لەپێدانی ئۆتۆمبێل بە قیست بۆ مامۆستایان پاشەکشێان کردووە و باس لەوەشدەکات کۆمپانیای هیۆندای کۆری دەیانەوێت جێگرەوەی کۆمپانیای جیهان بن بۆ پێدانی ئۆتۆمبیل بە قیست بۆ مامۆستایان.

عەتا ئەحمەد، جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان سەبارە بە پێدانی ئۆتۆمبێل بە قیست بۆ مامۆستایان بە مەودا میدیای وت "بڕیار بوو کۆمپانیای جیهان ئۆتۆمبێل بە قیست بدات بە مامۆستایان سەرەتا زۆر گەرمگوڕبوون، بەڵام ئێستا پاشەکشێیان کردووە و بێدەنگن".

ئاماژەی بەوەشکرد "تائێستا کۆمپانیای جیهان بە فەرمی پێیان رانەگایندووین کە ناتوانن ئۆتۆمبێل بەقیست بدەن بە مامۆستایان هەر لە چاوەڕوانیداین".

عەتا ئەحمەد وتیشی "لەوەیە هۆکاری ناسەقامگیری ئەمنی عیراق و ترس لە پێنەدانی مووچە هۆکاربن بۆ پاشەکشێی کۆمپانیای جیهان لە پێنەدانی ئۆتۆمبێل بە قیست بۆ مامۆستایان".

دەشڵێت "کۆمپانیای هیۆندای کۆری دەیانەوێت جێگرەوەی کۆمپانیای جیهان بن بۆ پێدانی ئۆتۆمبیل بە قیست بۆ مامۆستایان و هەنگاوی باشیان بڕی لەگەڵمان، بەڵام ئەوانیش ئێستا ساردبوونەتەوە".
Qaiwan
Qaiwan