کوردستانی
کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی بەردەوامی هەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بەردەوامی هەیە بڕیارە سبەینێ ئەنجومەنەکە کۆبێتەوە.
شلێر غەفور عیزەت، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی بەردەوامە".
ئاماژەی بەوەشکرد "بڕیارە سبەی پێنجشەممە کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی کۆبێتەوە".
ئەمەش لەکاتێکدایە، لەدوای پەسەندکردنی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی و هەڵبژاردنی بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی لەلایەن ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتییەوە لە ئێستادا ئەنجومەنەکە سەرقاڵی گفتوگۆکردنە سەبارەت بە بەرنامەی سیاسی یەکێتی.