کوردستانی
هۆکاری جموجوڵە بەردەوامەکانی چەکدارانی داعش ئاشکرا دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەندامێکی لیژنەی کاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان هۆکاری جموجوڵە بەردەوامەکانی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆرستیی داعش لە بەشێک لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان و عیراق دەخاتەڕوو و ئاماژە بەوەش دەکات لە ئێستادا پێکهێنانی هێزی هاوبەش لەلایەن پێشمەرگە و هێزە عیراقییەکانەوە گرنگە.
ئەبوبەکر هەڵەدنی، ئەندامی لیژنەی کاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە جموجوڵەکانی چەکدارانی داعش لە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کورستان و عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "سێ هۆکار هەیە بۆ جموجۆڵی بەردەوامی چەکدارانی داعش ئەوانیش، هۆکاری یەکەم ئەوەیە دوای پەرتەوازەبوونی داعش لە ناوچەکانی موسڵ و دەروربەری دووبارە خۆی رێکخستەوە و هۆکاری دووەمیش ئەوەیە بەداخەوە بۆشایی ئەمنی لە دەروربەری کەرکوک و خانەقین هەیە لەدوای کشانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لەوناوچانە، هەروەها هۆکاری سێیەمیش بەکارهێنانی داعشە وەک کارتێکی گوشار لەلایەن چەند هێزێکی ناوچەیی و نێودەوڵەتییەوانێ".
هەڵەدنی ئاماژەی بەوەشکرد "پێکهێنانی هێزی هاوبەش لەلایەن پێشمەرگە و هێزە عیراقییەکانەوە گرنگە، بۆ ئەوەی لەو ناوچانەی جێگەی مەترسین جێگیربکرێن".
هەڵەدنی ئەوەشی خستەڕوو "خاڵێکی دیکەش ئەوەش ئەوەیە هێزەکانی هاوپەیمانان لەو ناوچانە لە رووی ئاسمانییەوە زیاتر چاودێری ناوچەکە بکەن".