کوردستانی
وەزارەتی كارەبا بڕیارێكی گرنگی دەركرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بەمەبەستی ئاسانكاریی ئەنجامدانی پڕۆژەكان بۆ هاووڵاتیان و لەبەر بەرژەوەندی گشتی و باشتر ڕێكخستنەوەی كارەكان، بەشێك لە داهاتی كارەبا بۆ بەڕێوەبەرایەتییەكان تەرخانكرا.
ئەندازیار كەمال محەمەد، وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند "دەسەڵاتی تەمویلكردنی ڕێژەی لە 8% لەداهاتی كارەبا بۆ ژمێریاری تەرخانكرا، بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەكان لە سەرجەم بەڕێوەبەرە گشتییەكان و لەڕێگای خۆیان ئەم دەسەڵاتە بدەنە بەڕێوەبەرایەتی قەزاكان".
باسی لەوەشكردووە "لەمەودوا بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی وەزارەت و بەڕێوەبەرانی قەزاكان دەتوانن بەشێوەیەكی كاراتر و بێ ڕۆتین و دواخستن ئەو پڕۆژانە جێبەجێ بكەن كە هاووڵاتیان پێویستیانە و لە جێبەجێكردنیدا پێویستی بەمۆركێكی خێرایی هەیە".