کوردستانی
خەزوری سێوان قادر بانگهێشتی دادگا كرا.. مەودا میدیا وردەكاری بڵاودەكاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ پێنجشەممە دەیەمین دادگایی كەیسی سێوان قادر و منداڵەكانی بەڕێوەدەچێت و پارێزەرەكەشی دەڵێت باوك و برایەكی و خوشك و زاوایەكی تۆمەتبار بانگهێشتی دادگا كراون.
بنار عادل نادر، پارێزەری سێوان قادر و منداڵەكانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ی شوباتی 2020، دەیەمین دانیشتنی دادگایی كەیسی سێوان قادر لە ناو دادگای سلێمانی بەڕێوەدەچێت و وتەی چوار كەس وەردەگیرێت".
ئاماژەی بەوەشكرد "دادوەر هەر یەكە لە باوك و برایەك و خوشك و زاوای تۆمەتباری بانگهێشتی دادگا كردووە و لە دانیشتنی ئەمڕۆ وەك شاهید تۆمەتبار وتەیان لێ وەردەگیرێت".
وتیشی "پێمان وایە كەیسەكە زۆری نەماوە ئەگەر شتێكی نوێ نەیەتە پێشەوە بەم زوانە بڕیاری كۆتایی لەسەر دەدرێت".
لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2018 لە رووداوێكی ئاگر كەوتنەوە لە قەزای چەمچەماڵ سێوان قادر و سێ منداڵەكەی لە ماڵەكەی خۆیان سوتان.