کوردستانی

حكومەت تۆڵە لە بازرگانەكەی سلێمانی دەكاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


حكومەت تۆڵە لە بازرگانەكەی سلێمانی  دەكاتەوە
مەودا میدیا-

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، سەرۆكی حزبێك و بازرگانێك دەیان ملیار دیناری حكومەت قەزردارە و رێكاری یاسایی بەرانبەر دەگرینەبەر.

جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "كەسانێك كە سەرۆكی حزبن و بازرگانیش دەكەن دەستیان داوەتە تێكدانی دۆخی كوردستان و دەیانەوێت خۆپیشاندان بكەن".

ئەوەشی خستەڕوو "سەرۆكی ئەو حزبە موڵكێكی زۆری هەیە و ناوچەیەكی سەوزی داگیركردووە و 70 ملیار دیناری حكومەتيش قەرزدارە، رێكاری یاسایی بەرانبەر دەگرینەبەر و داوای قەرزەكەش كراوەتەوە لە لایەن حكومەتەوە".
Qaiwan
Qaiwan