عیراقی

سەردانەکەی محەمەد حەلبوسی بۆ ئێران دواخرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەردانەکەی محەمەد حەلبوسی بۆ ئێران دواخرا
مەودا میدیا- 

سەردانەکەی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ ئێران دواخرا کە بڕیاربوو لەسەر بانگهێشتی هاوتا ئێرانییەکەی سبەینێ یەکشەممە سەردانی ئێران بکات.

نووسینگەی راگەیاندنی محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند "سەردانەکەی سبەینێی یەکشەممە 27ی ئاداری 2022 محەمەد حەلبوسی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران دواخرا کە لەسەر بانگهێشتی فەرمی محەمەد باقر قالیباف، هاوتا ئێرانییەکەی بوو، بەهۆی دواپێشهاتەکان و پابەندبوونی پەرلەمانی و دەستووری هەردوولا، لەگەڵ باری تەندروستی سەرۆکی ئەنجومەنی شورای ئێران".

ئەمەش دوای ئەوەدێت، ئەمڕۆ نەتوانرا کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عیراق بە سەرکەوتووی بەڕێوەبچیت بەهۆی ئامادەنەبوونی ژمارەی یاسایی پەرلەمانتاران.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان