کوردستانی
گەنجێک خۆی خنکاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-سازگار ئەحمەد
لە شارۆچکەی سۆران بەیانی ئەمڕۆ گەنجێک لە ماڵەکەی خۆیدا خۆی خنکاند بە وتەی کەسوکارەکە خۆی هەڵواسیەوە.
لە شارۆچکەی سۆران بەیانی ئەمڕۆ گەنجێک لە ماڵەکەی خۆیدا خۆی خنکاند بە وتەی کەسوکارەکە خۆی هەڵواسیەوە.
لەو بارەیەوە شەماڵ دێواری حامد، وتەبێژی پۆلیسی سۆران بە مەودا میدیای راگەیاند "بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 8:30 خولەکی بەیانی گەنجێک لە ماڵی خۆیان خۆی خنکاندووە".
ئاماژەی بەوەشکرد، گەنجەکە ناوی "ک،رخ" لە دایکبووی ساڵی 1986 دانیشتوی سۆرانە.
شەماڵ دێواری وتیشی "کاتێک تیمەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی رووداوەکە دەستاین کرد بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە، بەپێی وتەی کەسوکارەکەی گەنجەکە لە ژووری سەرەرەی ماڵی خۆیان خۆی هەڵواسیەوە".
باسی لەوەشکرد "تەرمی گەنجەکە بەمەبەستی لێکۆڵینەوە رەوانەی پزیشکی دادی سۆران کراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوە بەردەوامە".