عیراقی

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عیراق رووداوەکانی شەوی رابردووی بەغدا بەترسناک و تۆقێنەر ناو دەبات

مەودا میدیا - سلێمانی |


باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عیراق رووداوەکانی شەوی رابردووی بەغدا بەترسناک و تۆقێنەر ناو دەبات
مەودا میدیا-

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عیراق رایگەیاند رووداوەکانی شەوی رابردووی گۆڕەپانی خەلانی و پردی سەنک-ی ناوەڕاستی بەغدا  ترسناک و تۆقێنەر بوون.

ئەمڕۆ شەممە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عیراق لە بەیاننامەیەکیدا رایگەیاندووە "ئەو کارە توندوتیژییە وەحشیگەرییانەی شەوی رابردوو بەرامبەر خۆپیشاندەران ئەنجامدرا  ترسناک و تۆقێنەر بوو".

لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا هاتووە "پێویستە خۆپیشاندەران مافی دەربڕینی خواستەکانی خۆیان هەبێت بەبێ رووبەڕووبوونەوەی هیچ مەترسیەک، لەسەر حکومەتی عیراقیش پێویستە پارێزگاریان لێ بکات".

لە بەیاننامەکەدا باڵیۆزخانەی ئەمریکا "داوا لە حکومەتی عیراق دەکات هەنگاوی زیاتر بنێت بۆ پاراستنی خۆپیشاندەران و لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی هێرشەکەی شەوی رابردوو بکات".

ئەمەش دوای ئەوە دێت، شەوی رابردوو گروپێكی چەكدار بە بەرچاوی هێزە ئەمنیە عیراقییەكانەوە لە شاری بەغدا هێرشیان كردە سەر خۆپیشاندەران و زیاتر لە 20 خۆپیشاندەر كوژران و بە دەیان خۆپیشاندەریش بریندار بوون.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان