کوردستانی
دوو تۆمەتباری هەڵهاتوو دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند کە له شاری كه‌ركوك و قه‌زای سۆران داواكراوبوون هەوڵی راکردنیان دابوو.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند کە له شاری كه‌ركوك و قه‌زای سۆران داواكراوبوون هەوڵی راکردنیان دابوو.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "دوای ئه‌وه‌ی دوو نوسراوی دادگەی قه‌زای سۆران و دادگەی كه‌ركوك گه‌یشته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی كه گومان ده‌كرا دوو تۆمه‌تباری داواكراو به‌پێی ماده‌كانی 446 و 440 له‌یاسای سزادان بڕیاری ده‌ستگیركردنیان هه‌یه و به‌ره‌و شاری سلێمانی هه‌ڵاتبن، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچونیان بۆ دۆزینه‌وه و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباران ده‌ستپێكرد، سه‌ره‌نجام توانرا هه‌ردوو تۆمه‌تبار له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی راپه‌ڕینه‌وه بدۆزرێنه‌وه‌و ده‌ستگیربكرێن".
ئاماژە بەوەکراوە "له‌ئێستادا هه‌ردوو تۆمه‌تبار (ه، ق، ع) له‌دایكبووی 1961 كه له‌لایه‌ن دادگەی سۆرانه‌وه به‌پێی ماده‌ی 446 داواكراو بووه، هه‌روه‌ها تۆمه‌تبار (پ، أ، أ) له‌دایكبووی 1985 كه له‌لایه‌ن دادگای كه‌ركوكه‌وه به‌پێی ماده‌ی 440 داواكراو بووه به بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر ڕاگیراون و دوای ته‌واوبونی رێكاره یاساییه‌كان ڕه‌وانه‌ی ئه‌و دوو شاره ده‌كرێنه‌وه".
س،ر
س،ر
بیروڕا


