گشتی
سەرەڕای سەختی ژیان هێنانی ژنی دووەم لە عیراق روو لە هەڵکشانە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
میدیا عیراقییەکان بڵاویانکردەوە کە دادگاكانی عیراق لە ماوەی سێ مانگدا هەزار و 892 مامەڵەی هاوسەرگیریی دووەمیان كردووە، وەك ئەوەی لە ئامارێكی فەرمیدا هاتووە.
میدیا عیراقییەکان بڵاویانکردەوە کە دادگاكانی عیراق لە ماوەی سێ مانگدا هەزار و 892 مامەڵەی هاوسەرگیریی دووەمیان كردووە، وەك ئەوەی لە ئامارێكی فەرمیدا هاتووە.
بەپێی هەواڵێکی کەناڵی شەرقییە ئەنجومەنی باڵای دادوەری ئامارێكی بۆ مامەڵەی هاوسەرگیری ئەنجامدراوەکانی سێ مانگی یەكەمی ئەمساڵ (كانونی دووەم، شوبات و ئازار)ی رابردوو بڵاوكردەوە و دەڵێت كۆی مامەڵەكان شەش هەزار و 30 مامەڵە بووە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو ژمارەیە هەزار و 892 مامەڵەیان تایبەت بووە بە رێگەپێدانی هێنانی ژنی دووەم.
هەر بەپێی ئامارەكە زۆرترین داواكاری بۆ هاوسەرگیریی دووەمجار لە شاری موسڵ بووە بە 339 حاڵەت، دوای ئەو بەسرە 222، پاشان سەڵاحەدین كە 196 مامەڵە ئەنجامدراون.
ر. ئ.