عارف قوربانی
كه دادگە بووە ئامرازی سیاسی
هه‌فته‌ی رابردوو له دوو بڕیاری جیاوازدا دادگەی تاوانه‌كانی كه‌ركوك سزای زیندانی له شه‌ش تاوەکو 15 ساڵ زیندانی بۆ ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی لیستی برایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی هه‌ڵوه‌شاوه‌ی پارێزگای كه‌ركووك ده‌ركرد. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ كام له‌و شه‌ش كه‌سه ئاماده‌ی دانیشتنی دادگە نه‌بوون، له لایه‌ك حوكمه‌كه به "غیابی" ده‌ركراو له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه له بڕیاری حوكمه‌كه‌دا به هه‌ڵاتوو، ناویان براوه.
به‌نده له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له چركه‌ساتی كه‌وتنی سه‌دامه‌وه گه‌ڕابوومه‌وه بۆ كه‌ركووك و تاوەکو ئه‌و كاته‌ی به بڕیارێكی سیاسی شاربه‌ده‌ریان كردم. به‌هۆی پیشه‌كه‌م و له‌به‌ر ئه‌وه‌یش كه‌ركوك بۆ ئێمه بریتیی بوو له ناسنامه‌ی مه‌سه‌له‌ی كورد له عیراق، بۆیه وه‌ك چۆن هه‌موو توانایه‌كمان له خزمه‌تی كه‌ركوكدا بوو، هه‌موو سه‌رنجیشم له‌و چه‌ند ساڵه هه‌ر له‌سه‌ر كه‌ركووك بووه و رۆژانه‌ش له‌و باره‌یه‌وه یاداشتی زۆرم تۆماركردووه، به‌و هۆیه‌وه ده‌توانم بڵێم له هه‌موو كه‌س زیاتر ئاگاداری ورده‌كارییه‌كانی ئه‌و شاره‌م.
ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و به حوكمی مانه‌وه‌یان بۆ نزیكه‌ی 14 ساڵ له شوێنی خۆیان، یه‌كێك بوو له‌و دامه‌زراوانه‌ی پێچه‌وانه‌ی ئامانج له دروستكردنه‌كه‌ی، ببووه بارێكی گه‌وره به‌سه‌ر كه‌ركووكه‌وه. سه‌رباری ئه‌وه‌ی به‌پێی یاسا و رێسای كاركردن، ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنی نه‌بوو ئه‌وه‌نده‌ی زیاتر دامه‌زراوه‌یه‌كی چاودێرییه، به‌ڵام یه‌كێك له (فاسدترین) دامه‌زراوه‌كانی كه‌ركوك بوو. تاوەکو ئه‌وكاتانه‌ی من له كه‌ركوك بووم و چاودێریی رۆژانه‌ی كاروباری دام و دهزگاكانم ده‌كرد، ده‌توانم بڵێم ئه‌و گه‌نده‌ڵییانه‌ی له‌وێ ده‌كران، له هیچ ده‌زگا و دامه‌زراوه‌یه‌كی دیكه وێنه‌ی نه‌بوو، به‌ڵام به‌حوكمی ئه‌و ململانێ و ناكۆكییانه‌ی له‌نێوان پێكهاته‌كان هه‌بوو و، به‌حوكمی پێكهاته‌ی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌یش كه له شێوه‌ی نیمچه به‌ره‌یه‌ك له حیزبه سیاسییه‌كان دروستكرابوو، بۆیه میدیا و ده‌زگا چاودێرییه‌كانی دیكه‌ش كه‌مترین سه‌رنجیان له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵییه‌كانی ئه‌نجوومه‌ن بوو، بۆیه ئه‌گه‌ر خوا بكات دوای تێپه‌ڕبوونی ساڵانێكی زۆر ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی له عیراق بگاته ئه‌و ئاسته‌ی له گه‌نده‌ڵی و تاڵانكردنی سه‌روه‌ت و سامانی گشتی بپێچێته‌وه و ئه‌و لاپه‌ڕه ره‌شانه‌ی كه‌ركووك هه‌ڵبداته‌وه، هه‌قوایه هه‌موو خه‌ڵكی كه‌ركوك ئاهه‌نگی خۆشی بگێڕن، به‌ڵام ئایا ئه‌وه‌ی له كه‌ركووك ده‌گوزه‌رێت و به‌تایبه‌تیش ئه‌م دوو بڕیاره‌ی هه‌فته‌ی رابردووی دادگەی تاوانه‌كانی كه‌ركووك، لێپرسینه‌وه‌یه له گه‌نده‌ڵی، یاخود دادگە كراوه به ئامرازی سیاسی؟ چونكه وه‌ك له میدیاكان بڵاوكرایه‌وه بڕیاری دادگە بۆ سه‌پاندنی سزایی زیندانی به‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی لیستی برایه‌تیدا به‌هۆی دهستگرتنیانه به‌سه‌ر كه‌لوپه‌ل و موڵكی ده‌وڵه‌تدا. ئه‌وه‌ی له لێدوانی حوكمدراوهكانیشدا به‌رگوێمان كه‌وت، گوایه مێز و كورسی و تاقمی قه‌نه‌فه‌ی ئۆفیسه‌كانیان كه وه‌ك ئامانه‌ت له سه‌ریانه، نەگەڕاندووەتەوە.
به‌هۆی ئه‌و رووداوانه‌ی كه‌ركووكه‌وه له دوای 16ـی ئۆكتۆبه‌ر، بۆ هه‌موو لایه‌ك ئاشكرایه كه ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌ن نه‌گه‌ڕانه‌وه كه‌ركوك و تاوەکو ساتی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نه‌كه، هیچ ئاماده‌بوونێكیان له كه‌ركوك نه‌بووه. بڕیاری نه‌گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ كه‌ركوك باش بوو یان خراپ ئه‌وه بابه‌تێكی دیكه‌یه، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه كه بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ نهچووبنهوه بۆ ئه‌نجوومه‌ن، حه‌تمه‌ن له‌كاتی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نیشدا له‌وێ نه‌بوونه (ده‌ور و ته‌سلیم) بكه‌ن، بۆیه ئه‌گه‌ر به دروستی بڕیاری حوكمدانیان به‌هۆی "ته‌سلیم نه‌كردنه‌وه"ـی كه‌لوپه‌لی ئۆفیسهكانیانهوه بێت، بڕیارێكی گاڵته‌جاڕانه‌یه، به‌ڵام پێناچێت ئه‌وه راست بێت كه له‌به‌ر ئه‌وه حوكم دراون، ده‌شێ ئه‌وه كرابێته رووپۆشی بڕیاره‌كه، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه ئامانج له بڕیاره‌كه شتی دیكه‌یه، چونكه ئه‌گه‌ر بڕیاربێت له گه‌نده‌ڵی دام و ده‌زگاكانی كه‌ركووك بپرسرێته‌وه، گه‌نده‌ڵی گه‌وره "ته‌سلیم نه‌كردنه‌وه"ـی كورسی و مێز و قه‌نه‌فه نیه و، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بڕیاره فایلی ئه‌نجوومه‌ن هه‌ڵبدرێته‌وه كه هه‌قه بكرێته دۆسییه‌ی تاوان، به‌ڵام له‌وه‌شدا ئه‌م چه‌ند كه‌سه‌ی ناویان هاتووه ماسییه بچوكه‌كانن. توركمانێك و كوردێك و مه‌سیحییه‌ك و عه‌ره‌بێكی لیستی برایه‌تی ده‌كرێنه ئامانج و ده‌ست بۆ دۆسییه گه‌وره‌كان و نه‌هه‌نگه‌كان نابرێت، ئه‌وه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئامانجه‌كه سیاسییه و دادگە كراوه به ئامرازی سیاسی له كێشه و ململانێ و ناكۆكییه‌كانی كه‌ركووك دا. وه‌ك چۆن له به‌غدا و له به‌شێك له پارێزگاكانی دیكه‌ی عیراقیش دادگە له ململانێكاندا به‌كار ده‌برێت.
له هه‌ر وڵاتێكیشدا ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری كه‌وته ژێر هه‌ژموونی ده‌سه‌ڵاتی سیاسییه‌وه، ئیتر مانایه‌ك بۆ دادپه‌روه‌ری نامێنێته‌وه. ئێستا له عیراق و تا ئه‌ندازه‌یه‌ك له هه‌رێمی كوردستانیش دادگەكان و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی وه‌ك ئامراز به ده‌ستی ناوه‌نده سیاسییهكانهوهن و دابه‌شبوون به‌سه‌ر جه‌مسه‌ره‌كانی ململانێدا، بۆیه ئه‌وه‌ی له كه‌ركوك رووده‌دات كه ماسییه بچووكه‌كان ده‌بن به تۆڕه‌وه و ماسییه گه‌وره‌كان لێی ده‌رباز ده‌بن، ده‌رخه‌ری ئه‌و راستییه تاڵه‌یه و، ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌دۆزرێته‌وه بۆ ده‌رهێنانی دادگە له‌ناو هاوكێشه سیاسییه‌كاندا، چاوه‌ڕوانكراوه له كه‌ركووك به‌هۆی بوونی ئه‌و كێشه و ناكۆكییانه‌ی هه‌بوون و هه‌روه‌ها به‌هۆی لێكه‌وته‌ی كێشه‌كانی رابردووه‌وه، له‌داهاتوودا ده‌سه‌ڵاتی دادگە زۆر خراپتر به‌كار ببرێت وه‌ك ئامرازێك به‌ده‌ستی ته‌ره‌فه سیاسییه ناكۆكه‌كانه‌وه.
ک. ر.
ک. ر.