گێتی

ئاژانسی میهر: ئەندامێکی باڵای دەزگای مۆساد لە هەولێر کوژرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاژانسی میهر: ئەندامێکی باڵای دەزگای مۆساد لە هەولێر کوژرا
مەودا میدیا-

ئاژانسی هەواڵی میهر رایگەیاند، لە هێرشەکەی شەوی رابردووی سەر هەولێر کەسێک بە ناوی (ئەیلاک رۆڤێن) بە پۆستی فەرماندەی بەشی تیرۆری رێکخراوەی سیخوڕی ئیسرائیل کوژرا.

بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی میهری ئێرانی کە تێیدا هاتووە "بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر کۆنسوڵخانەی ئەمەریکا لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر، کەسێک بە ناوی (ئەیلاک رۆڤێن) بە پۆستی فەرماندەی بەشی تیرۆری رێکخراوەی سیخوڕی ئیسرائیل کوژرا".

لە هەواڵەکەی ئاژانسی میهردا هاتووە "خالید ئەسکیف، هەواڵنێری ئەلمیادین لە تویتەری خۆیدا نووسیویەتی، ماڵپەرە عیراقییەکان هەواڵی کوژرانی ئایلاک رۆڤێن بەرپرسی بەشی تیرۆری زایۆنییەکانیان بڵاوکردووەتەوە کە لە هێرشەکەی هەولێردا مردووە".

ئەوە لەکاتێکدایە شەوی رابردوو بە فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی بۆمبڕێژكراو هێرشێك بۆسەر هەولێر ئەنجامدرا، فڕۆكەكە لە شەقامی سەرەكی هەولێر-پیرمام كەوتە خوارەوە و بەهۆیەوە سێ هاوڵاتی برینداربوون، چەند ئۆتۆمبێلێكیش زیانیان بەركەوت.

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن