عارف قوربانی
ره‌نجی دایكم و شۆڕشی ئێمه
گه‌لی كورد نه‌ك هه‌ر مێژووی كۆن و دێرینی به وردی نه‌نووسراوه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت مێژووی هاوچه‌رخ و تازه‌یشی پڕن له كه‌موكورتی. به‌هۆی نه‌بوونی دامه‌زراوه‌یه‌كی زانستییه‌وه كه ئه‌و ئه‌ركه بگرێته ئه‌ستۆ، ده‌رگە واڵا بووه بۆ جۆرێك له نووسینه‌وه‌ی مێژووی چه‌واشه، هه‌روه‌ها به‌هۆی دابه‌شبوونی كۆمهڵگەیش به‌سه‌ر چه‌ند حزب و ئایدۆلۆجیایهكدا، جۆرێكی دیكه له نووسینه‌وه‌ی مێژوویی نزیكی رووداوه‌كان سه‌ریهه‌ڵداوه، كه ده‌خوازن رووداوه‌كان له مێژووی حزب و ئایدۆلۆجیاكانیاندا به‌رته‌سك بكه‌نه‌وه. ئه‌وه‌شی زیاتر ئاو ده‌كات به ئاشی ئه‌م شێوازه له نووسینه‌وه‌ی مێژوو، بڵاوكردنه‌وه‌ی یاداشت و بیره‌وه‌ری به‌شێك له‌و كاره‌كته‌رانه‌یه كه رۆڵیان له دروستكردنی رووداوه‌كاندا هه‌بووه یان به‌شداری رووداوه‌كان بوون.
ماوه‌یه‌كه دیارده‌ی چاپكردنی كتێبی یاداشت و بیره‌وه‌ری زۆر په‌ره‌ی سه‌ندووه، بێگومان ئه‌گه‌ر دور له رق و كینه و به‌دڵێكی پاك و واقیعییانه رووداوه‌كان تۆمار كرابن و ئێستا چاپبكرێن، خزمه‌تێكی گه‌وره به نووسینه‌وه‌ی مێژوو ده‌كات، چونكه هیچ كه‌س به ئه‌ندازه‌ی كه‌سێك ئاگاداری رووداوێك نییه كه خۆی تیایدا به‌شداره، به‌ڵام لێره‌شدا جێی داخه به‌هۆی ناكۆكیی حزبی و له‌ناو حیزبه‌كانیشدا به‌هۆی بوونی ململانێی جۆراوجۆره‌وه به‌شێك له‌و بیره‌وه‌رییانه بۆ ئامانجی شكاندن و تۆڵه‌كردنه‌وه ده‌نووسرێن، یان بۆ خۆبه‌پاڵه‌وان كردن. هه‌رچه‌نده به‌شێكیش له‌و كتێبانه‌ی تاوەکو ئێستا بڵاوكراونه‌ته‌وه، زۆر دیوی شاراوه و نه‌زانراوی ناو رووداوه‌كانیان بۆ یاداشتكردووین و راستگۆییانه نوسراون كه خزمه‌تی گه‌وره به نووسینه‌وه‌ی مێژوو ده‌كه‌ن، ده‌بێت ستایشی خاوه‌نه‌كانیان بكرێت.
چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر كتێبی یاداشته‌كانی سه‌ید كاكه‌م خوێنده‌وه، وه‌ك كاره‌كته‌رێكی ئاگادار و به‌شداربوونی هه‌ردوو قۆناخه‌كه ئه‌وه‌نده خاڵی گرنگ و سه‌رنجڕاكێشی تۆماركردووه، گه‌یشتم به‌و باوه‌ڕه‌ی له گوتارێكدا نووسیم پێویستمان به سه‌رله‌نوێ پێناسه‌كردنه‌وه‌ی شۆڕش هه‌یه، چونكه ئه‌وه‌ی سه‌ید كاكه راشكاوانه تۆماریكردووه، ئه‌و بزووتنه‌وه چه‌كدارییه‌ی باشووری كوردستان له (شه‌ست و یه‌كه‌وه بۆ نه‌وه‌ت و یه‌ك) له چه‌مك و پێناسه‌ی شۆڕش به‌تاڵ ده‌كاته‌وه و ده‌بێت ناوێكی دیكه‌ی لێبنرێت.
له‌م رۆژانه‌شدا كتێبی (ره‌نجی دایكم و شۆڕشی ئێمه) به‌شی یه‌كه‌می بیره‌وه‌رییه‌كانی (شوان كادر)م خوێنده‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو له گه‌ڕه‌كی ئازادی كه‌ركووك دراوسێی دیوار به دیوار بووین، له كۆنه‌وه یه‌ك ده‌ناسین و به‌خێزانی دۆستایه‌تی و ئاشنایه‌تیمان هه‌یه، بۆیه شایه‌تی به‌شێك له‌و مێژووه‌م تۆماریكردووه. ده‌توانم بڵێم ئه‌م بیرهوهرییانهیش یه‌كێكه له‌و كتێبانه‌ی په‌رده‌ی له‌سه‌ر زۆر راستی لاداوه كه بۆ زۆرێك له خه‌ڵك و خوێنه‌ران جێگه‌ی پرسیارن.
شوان له په‌راوێزی ژیانی خۆی و خێزانه‌كه‌یدا، له نهفیكردنیان بۆ نه‌جه‌ف له سه‌ره‌تای هاتنه سه‌ر حوكمی به‌عس و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ كه‌ركووك له‌دوای رێككه‌وتنی ئازار، ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی به‌سه‌ر كه‌ركووكدا هاتوون له‌و حه‌وت ساڵه‌دا، وه‌ك قۆناخێكی نوێی ته‌عریب به وردیی تۆماركردووه، كه لێكۆڵه‌ر و نووسه‌ران كه‌ڵكی زۆری لێده‌بینن بۆ نووسینه‌وه‌ی مێژوو، هه‌روه‌ها له باسكردنی سه‌رده‌می پێشمه‌رگایه‌تیی ناوچه‌ی جه‌باری نزیكترین ده‌روازه‌ی جه‌سته‌ی كه‌ركوك، كه‌رته‌كه‌ی مامه‌ڕیشه كه ئه‌م كادری ئه‌و كه‌رته بووه، په‌یوه‌ندییه كۆمهڵایهتییەكانی ئه‌و سه‌رده‌مه و ژیانی لادێ و پێشمه‌رگایه‌تی، دڵسۆزیی خه‌ڵكی ئه‌و سنووره و هاوكارییه‌كانیان بۆ پێشمه‌رگه، ناكۆكیی نێوان كه‌رت و تیپه‌كان، ئیره‌یی بردن به ئازایه‌تیی مامه‌ڕیشه، سزا و زیندانیكردنی له‌لایه‌ن شۆڕشه‌وه تاوەکو تاشینی ریشه‌كه‌ی و زۆر رووداوی دیكه، ده‌توانرێت له‌نێوان دێڕه‌كانیدا به دیووه شاره‌وه‌كانی ئاشنابین.
په‌یوه‌ندی و دۆستایه‌تیی نێوان مامه‌ڕیشه و ته‌حسین شاوه‌یس، دیدار و یه‌كتر بینینه‌كانیان، ئه‌وانه‌ی رۆڵیان له دروستكردنی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌دا هه‌بوو، متمانه‌ی مامه‌ڕیشه وه‌ك قوربانییه‌ك به جه‌لاده‌كه‌ی، ئاگاداربوونی پێشوه‌خته‌ی سه‌ركردایه‌تیی كۆمه‌ڵه و یه‌كێتی له پیلانی شه‌هیدكردنی مامه‌ڕیشه، تاوەکو چۆنێتیی شه‌هیدكردنی و رووداوه‌كانی پاش ئه‌و رووداوه، بۆ خوێنه‌ر شۆكهێنه‌رن. ره‌نگه قورس بێت خوێنه‌ر باوه‌ڕ به‌وه‌بكات دوای شه‌هیدبوونی مامه‌ڕیشه چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌كی مامه‌ڕیشه بچن له‌لای ته‌حسین شاوه‌یس ببن به جاش.
كێشه‌ی ئاڵای شۆڕش و سزا و زیندانیكردنی چه‌ندین كادیر و پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن شۆڕشه‌وه، له‌كاتێكدا هه‌ندێك له‌وان له‌و چركه‌ساته‌دا كه‌سوكاریان له‌لایه‌ن به‌عسه‌وه له زیندان بوون. شوان خۆی وه‌ك نموونه‌یه‌كی قوربانی ئه‌و ململانێ و ناكۆكییانه ده‌هێنێته‌وه كه دوور و نزیك ئاگاداری ئاڵای شۆڕش نه‌بووه و وه‌ك خۆی ده‌یگێڕێته‌وه: له دوای ساڵی 2002 بۆ یه‌كه‌مجار مه‌لا به‌ختیار ده‌ناسێت كه‌چی له ساڵی 1987 ده‌خرێته زیندانه‌وه به بیانووی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌لا به‌ختیاردا خه‌ریكی پیلانن له شۆڕش. ئه‌و كاته‌ش كه ده‌ستگیری ده‌كه‌ن بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ دایكی له كوت و باوكی له ناسرییه و برایه‌كی له ئه‌بوغرێب له‌لایه‌ن به‌عسه‌وه خراونه‌ته زیندانه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كوڕه‌كه‌یان كادری كه‌رته‌كه‌ی مامه‌ڕیشه‌یه، خۆیشی له‌لایه‌ن عومه‌ر فه‌تاحه‌وه ده‌خرێته زیندانه‌وه و ته‌نانه‌ت رێگە ناده‌ن دۆست و هاوڕێكانیشی سه‌ردانی بكه‌ن.
ئه‌وه‌ی له‌م گێڕانهیهدا مایه‌ی هه‌ڵوه‌سته‌یه ته‌نیا ئه‌و دوو دیمه‌نه نییه كه له‌یه‌ك كاتدا كوڕه پێشمه‌رگه‌كه له‌لایه‌ن شۆڕش و كه‌سوكاره‌كه‌ی له‌لایه‌ن به‌عسه‌وه له زیندانن، به‌ڵكوو ئه‌وه جێی سه‌رسوڕمانه كاتێك شوان له زیندانه‌وه نامه‌یه‌ك بۆ د. هوسمان ناوێك ده‌نووسێت كه خاڵۆی خێزانه‌كه‌یه‌تی و له یه‌كێك له گونده‌كانی ناوچه‌كه نیشته‌جێیه، بۆی ده‌نوسێت: من ئێستا ده‌ستگیركراوم و له زیندانم، ئه‌و رۆژه‌ی هاتم كوڕه تاقانه و تازه لهدایكبووهكهم نه‌خۆش بوو، تكات لێده‌كه‌م بچۆ خێزانه‌كه‌م و منداڵه‌كه‌م به‌ره بۆ لای خۆت و چاوت لێیان بێت تاوەکو خۆم دێمه‌وه. هه‌روه‌ها له كۆتایی نامه‌كه‌یدا سڵاو بۆ دوو كه‌سی دیكه ده‌نێرێت كه كه‌سوكاری شه‌هیدن و وه‌ك سه‌ربازی هه‌ڵاتوو و له ماڵی د. عوسمانن. نامه‌كه به پێشمه‌رگه‌كه ده‌گرن و له بری ئه‌وه‌ی سۆز و به‌زه‌ییان بۆ دروستبێت كه منداڵی نه‌خۆشی هه‌یه، كه‌چی به‌بێ لێكۆڵینه‌وه بڕیار ده‌ده‌ن دكتۆر عوسمان و ئه‌و دوو سه‌ربازه ههڵاتوهش بخه‌نه زیندانه‌وه وا ئه‌م سڵاوی بۆ ناردوون.
رووداوی له‌مانه‌ش سه‌یرتر ئه‌وه‌یه دوای ئه‌نفال و مانه‌وه‌یان بۆ چه‌ند مانگێك له ده‌شت و هه‌رده كاكی بهكاكییهكانی گه‌رمیاندا، ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی، مه‌فره‌زه‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌ی حزبی شیوعی شه‌هید ده‌كه‌ن و فه‌رمانده‌كه‌یان (ملازم سه‌عد) به‌دیل ده‌گرن و به هێلیكۆپته‌ر ده‌یبه‌ن بۆ سلێمانی و رادەستی به‌عسی ده‌كه‌نه‌وه. چیرۆكی پشت ئه‌م رووداوه و چۆنێتی دروستبوونی په‌یوه‌ندیی نێوان هێمنه‌ڕه‌ش سه‌رتیپی یه‌كێتی به ئیستخباراتی عیراقییه‌وه و چوونی بۆ سلێمانی و به‌غدا و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ گه‌رمیان، هاتنی نماینده‌ی ئیستخباراتیش بۆ هه‌رده و ههڵهتهكانی گه‌رمیان و شه‌و مانه‌وه‌یان له‌لای تیپ. چیرۆكی شه‌هیدكردنی مه‌فره‌زه پێشمه‌رگه‌كه‌ی شیوعی و ده‌ستگیركردنی ملازم سه‌عد و بردنی بۆ سلێمانی، نهێنییه‌كانی پشت ئه‌م رووداوه و دواتریش، ئه‌و ورده‌كارییانه‌ی له‌م كتێبه‌دا هاتووه، ده‌یان پرسیارت بۆ دروست ده‌كه‌ن.
ناونیشانی كتێبه‌كه‌ش هه‌رچه‌نده پێده‌چێت وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ دایكی كۆچكردووی ویستبێتی وشه‌ی دایك بكاته ناونیشانی كتێبه‌كه‌ی (ره‌نجی دایكم و شۆڕشی ئێمه)، به‌ڵام له راستیدا به‌هۆی ئه‌وه‌ی ساڵانێكی زۆر پوره ئه‌لفی دایكیم ده‌ناسی، ژنێك بوو كه‌موێنه له ئازایه‌تی و خۆڕاگریی، خاوه‌ن بیروباوه‌ڕێكی پته‌و، كوردێكی ساخڵه‌می بێ غه‌لوغه‌ش، بۆیه شایسته‌ی ئه‌وه‌یه بۆی وه‌فاداربێت، به‌ڵام به هێنانه‌وه‌ی چه‌ندین نموونه‌ی به‌راوردكاری ئه‌وه‌شی روونكردووەته‌وه كه دایكی ئه‌و و هه‌زاران شه‌هیدی ئه‌م كوردستانه، ره‌نج به‌خه‌سار بوون.
ک. ر.
ک. ر.