کوردستانی

ژمارەیەک پۆستی حکومی گۆڕانکارییان بەسەردادێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژمارەیەک پۆستی حکومی گۆڕانکارییان بەسەردادێت
مەودا میدیا-

سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ رایدەگەیەنێت ئەو بەرنامەیەی بۆ ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دانراوە دەستیپێکردووە، ئاماژەی بەوەشکردووە ژمارەیەک بەڕێوەبەری دیکەی ئیدارەی زاخۆ دەگۆڕدرێن.

گۆھدار شێخۆ، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاندووە "ئەو بەرنامەیەی بۆ ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دانراوە دەستیپێکردووە، ئەمڕۆ یەکەم گۆڕانکاری لە گۆڕینی سەرۆکی شارەوانیی زاخۆ دەستیپێکرد".

ئاماژەی بەوەشکردووە "لە ئایندەیەکی نزیکدا ژمارەیەک بەڕێوەبەری دیکەی ئیدارەی زاخۆ دەگۆڕدرێن، لە قۆناغی یەکەمدا چواردە گۆڕانکاری ئەنجام دەدرێن و بەڕێوەبەری نوێ دەستبەکار دەبن، بێگومان قۆناغی دیکەیشی بەدوادا دێن".

سەرپەرشتیاری ئیدارەی زاخۆ ئەوەشی خستووەتەڕوو "گۆڕانکارییەکانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لەسەر چەند پێوەرێکە، لەوانەش کەسانی دەستپاک و لێھاتوو دابنرێن بۆ زیاتر خزمەتکردنی ھاووڵاتیانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، گۆڕانکارییەک بە مەبەستی باشتر بەڕێوەچوونی کاروباری ھاوڵاتییانە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan