کوردستانی
بۆمبێک تەقییەوە و بریندار هەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە قەزای دوزخورماتوو لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێک کە پێدەچێت پاشماوەی داعش بێت سێ مێردمنداڵ برینداربوون کە برینی یەکێکیان سەختە.
سەرچاوەیەکی تایبەت لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دوزخورماتوو بە مەودا میدیای راگەیاند "پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 2ی ئابی 2022 سێ مێردمنداڵ بە برینداری گەیەندراونەتە نەخۆشخانە کە بۆمبی چێندراویان پێدا تەقیوەتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "برینی یەکێک لە مێردمنداڵەکان سەختە وو رەوانەی کەرکوک کراوە، بەڵام تەندروستی دوو مێردمنداڵەکەی دیکە جێگیرە و چارەسەری پێویستییان بۆ کراوە".
ئەوەشی خستەڕوو "نازانرێت ئەو مێردمنداڵانە بۆ مەلە چوون یان راوەماسی، بۆیە پۆلیس دەستیکردووە بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بۆ ئەوەی هۆکاری تەقینەوەکە ئاشکرابکات".
س.ر

بیروڕا