کوردستانی
کاتی زیادکردنی کاتژمێرەکانی کارەبا ئاشکرادەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەڕێوەبەری راگەیاندنی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت لە مانگی تەمووزی ئەمساڵ بەراورد بە مانگی تەمووزی ساڵی رابردوو ئەمساڵ پێدانی کارەبا باشتربووە، ئەوەشی خستەڕوو لەگەڵ دابەزینی پلەکانی گەرما خواست کەم دەبێتەوە و پێدانی کارەبا زیاتر دەکات.
سیروان محەمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی کارەبای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "لە وەرزی هاویندا بەهۆی زۆربوونی خواستەوە کاتژمێرەکانی کارەبا کەم دەبێتەوە، بەڵام لە مانگی تەمووزی ئەمساڵ بەراورد بە مانگی تەمووزی ساڵی رابردوو ئەمساڵ پێدانی کارەبا باشتربووە".
ئاماژەی بەوەشکرد "هەتاوەکو دوێنێش نزیکەی 14 کاتژمیر کارەبا دراوە بە هاوڵاتییان، لەگەڵ دابەزینی پلەکانی گەرما خواست کەم دەبێتەوە و پێدانی کارەبا زیاتر دەکات".
بەڕێوەبەری راگەیاندنی کارەبای سلێمانی وتی "پرۆسەی بەستنی پێوەری زیرەک لە بەشێک لە قەزا و ناحیەکان بەردەوامە و هەندێک شوێنی ناوشاریش ماوە پێوەری زیرەکی کارەبایان بۆ ببەسترێت".
لەبارەی دانەوەی قەرزی کارەباوە وتیشی "لێخۆشبوونی لە 15% بۆ قەرزی کارەبا نەماوە، هەروەها زۆر لە خەڵک ناکەین قەرزی کارەبا بداتەوە، چونکە هاوڵاتییان هەردەبێت ئەو قەرزە بدەنەوە هەرکاتێک بێت".
ئەوەشی خستەڕوو "دانانی پێوەری زیرەک کاریگەری هەبووە لەسەرئەوەی زیادەرۆی نەکرێت لە بەکارهێنانی کارەبا و محاویلەی کەمتر بسوتێت، بەڵام هێشتا پرۆسەکە تەواو نەبووە کە سیستمەکە بە تەواوی بکەوێتە کار کاریگەری زیاتری دەبێت".
س.ر

بیروڕا