کوردستانی

روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی داراییەوە لەبارەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران

مەودا میدیا - سلێمانی |


روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی داراییەوە لەبارەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران
مەودا میدیا-

وەزارەتی دارایی و ئابووری رایدەگەیەنێت، هەر خزمەتێك لێبڕینی خانەنشینی لێنەبڕێت بە خزمەت ئەژمارناكرێت و دەشڵێت، پلەبەرزكردنەوە تا پەسەندكردنی بودجە راگیراوە.

ئەمڕۆ سێشەممە لیژنەی باڵای رێنماییەكانی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و دەڵێت "بەپێی یاسای خانەنشینى یەکگرتوو ژمارە (27)ى ساڵى 2006 بەرکار لە هەرێمى کوردستان، هەر جۆرە خزمەتێک لێبڕینى خانەنشینى (استقطاع التقاعدى)ی لێنەبڕێت بە خزمەت هەژمارناکرێت، ئەم یاسایە هەموو پێشمەرگەکانى بزوتنەوەى رزگاریخوازى گەلى کوردستانی گرتۆتەوە و دەگرێتەوە".

لە بەشێكی دیكەی روونكردنەوەكەدا كە تایبەتە بەو مامۆستا گرێبەستانەی بە هەمیشەیی كراون، دەڵێت "ماوەى خزمەتى پێشوویان بەپێى شایستەبوونیان لە چێوەى یاسایى و رێنماییە بەرکارەکان مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت، لەئێستادا بەپێى بڕیارى ئەنجومەنى وەزیران ژمارە (56)ى ساڵى 2015 و ڕێنماییمان ژمارە (15)ى ساڵى 2017 کە پاڵپشتە بە نووسراوى ئەنجومەنى وەزیران ژمارە (1555) لە 2017/4/4 تەنها بۆ مەبەستى سەرمووچە و خانەنشینى خزمەتى گرێبەستیان بۆ هەژماردەکرێت تاکو کردنەوەى پلەبەرزکردنەوە، وەزارەتى دارایى ناتوانێ جیاواز لە بڕیارەکە کاربکات".

سەبارەت بە پلەبەرزكردنەوەش لیژنەی باڵای رێنماییەكانی وەزارەتی دارایی روونیكردەوە، بە رێنمایى ژمارە (11)ى ساڵى 2016 کە پاڵپشتە بە بڕیارى ئەنجومەنى وەزیران ژمارە (56) لە 2015/12/21 و رێنمایی ژمارە (15)ى ساڵى 2017 کە پاڵپشتە بە نووسراوى ئەنجومەنى وەزیران ژمارە (1555) لە 2017/4/4 پلەبەرزکردنەوە راگیراوە تاکو پەسەندکردنى بودجەى هەرێمى کوردستان، بۆ فەرمانبەرانى ئەم توێژەش هاوشێوەى گشت فەرمانبەران هەمیشەیین.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan