کوردستانی

فڕۆکەکانی تورکیا دەوورووبەری ئامێدی بۆردوومان دەکەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


فڕۆکەکانی تورکیا دەوورووبەری ئامێدی بۆردوومان دەکەن
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

رۆژنامەنووس رەڤەند گوهەرزی رایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ئێوارەی ئەمڕۆ دوو جار گوندی سگێرێی بناری چیای مەتینیان لە سنووری دەڤەری نهێل بۆردوومانکردووە، بۆردوومانەکە زیانی گیانی نەبووە.

ئەمڕۆ سێشەممە رەڤەند گوهەرزی، رۆژنامەنووس لە دەڤەری ئامێدی تایبەت بە مەودا میدیای راگەیاند "فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ئێوارەی ئەمڕۆ دوو جار گوندی سگێرێی بناری چیای مەتینیان لە سنووری دەڤەری نهێل بۆردوومانکردووە، ئەو ناوەچەیەی کە بۆردوومانکراوە تەنهای یەک کیلۆمەتر لە ناچەی نیشتەجێبوونی هاوڵاتییان دوورە".

بە وتەی ئەو رۆژنامەنووسە بۆردوومانەکە زیانی گیانی نەبووە، دەشڵێت " ئەوناوچەیەی کە بۆردوومان کراوە بنکە و بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکەی لێیە، تورکیا بە بیانووی ئەوە بەردەوامە لە بۆردوومانی هەڕەمەکی".

وتیشی "فڕۆکە جەنگییەکان بەردەوام بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕێنەوە و بۆردوومانیش دەکەن و لەڕێگەی هێلیکۆپتەریشەوە هاوکاریی سەربازی و لۆجستی دەگەیەننە سوپاکەیان و گواستنەوەی سەرباز ئەنجامدەدەن".

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan