کوردستانی

سلێمانی؛ بەتۆمەتی تەقەکردن سێ کەس دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


سلێمانی؛ بەتۆمەتی تەقەکردن سێ کەس دەستگیرکران
مەودا میدیا-

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی سێ كەسی بەتۆمەتی تەقەكردن راگەیاند و دەستیشی بەسەر چەندین پارچە چەكێکدا گرتووە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی رزگاری سێ‌ تۆمەتباریان دەستگیركرد كە تەقەیان كردبوو، لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیرا بەسەر چەند پارچە چەكێك و ژمارەییەك فیشەك و شانەی چەكدا.

باسی لەوەشکردووە، چەكەكان بریتین لە یەك كلاشینكۆف و دوو دەمانچە، جگەلە چەندین فیشەك و شانەی چەك، هەروەها دەستگیركراوە بەسەر دوو ئۆتۆمبێل كە بەتۆمەتباران بووە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەئێستادا تۆمەتباران (أ.ج.م) لەدایكبووی 1990، (ز.ر.ج) لەدایكبووی 1997 و (م.ل.غ) لەدایكبووی 1990 بە بڕیاری دادوەر راگیراوان و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

ر. ئ

Qaiwan
Qaiwan