کوردستانی

سەبارەت بە هاتنی شەپۆلی بارانی بەخوڕ روونکردنەوەدەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەبارەت بە هاتنی شەپۆلی بارانی بەخوڕ روونکردنەوەدەدرێت
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

لە چەند رۆژی رابردوودا کەشناسە ناوخۆیی و عیراقییەکان باسیان لە هاتنی شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین، هەورەتریشقە و دروستبوونی لافاو دەکرد، لە بەشێکی عیراق و هەرێمی کوردستان، بەڵام کەشناسێکی دیکەی هەرێمی کوردستان ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە و دەڵێت "نەبارانی بەلێزمە دەبارێت و نە لافاویش دروستدەبێت".

لەو بارەیەوە پشتیوان ئیبراهیم، شارەزای دیاری کەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند "هەموو ئەو دەنگۆیانەی باسیان لە هاتنی شەپۆلی بارانبارینی چڕ و هەورەتریشقە و دروستبوونی لافاو دەکرد، دوورن لە راستییەوە و هیچ شتێکی لەو شێوەیە روونادات".

هاوکات لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک وێنەیەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت "وێنەکە سەلمێنەری ئەو راستییەیە کە پەستانێکی بەرز لەسەر کەشوهەوای ناوچەکە هەیە و رێگرە لە هاتنی شەپۆلی بارانی بەهێز بۆ ناوچەکە".

هاوکات هەر ئەمڕۆ سێشەممە لە راگەیەندراوێکدا، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کورستان رایگەیاند "ئه‌م شه‌و پێشبينى دروست بوونى تۆزێكى سووک ده‌كرێت له‌ ناوه‌ڕاست و باشوورى هه‌رێم به‌ تايبه‌ت له‌ دواي نيوه‌ شه‌و".

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan