کوردستانی

تەرمی هاوڵاتییەک دۆزرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەرمی هاوڵاتییەک دۆزرایەوە
مەودا میدیا- پرژە عەتا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت درەنگانی شەوی رابردوو تەرمێکیان لە فولکەی زراعە لەناو بینایەکدا دۆزیوەتەوە کە بە رەگەز تورکە.

پۆلیسی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە "درەنگانی شەوی رابردوو هێزەکانمان ئاگادارکرانەوە لە بوونی تەرمێک لە فولکەی زراعە لەناو بینایەکدا، دوای گەیشتنی هێزەکانیان بۆ شوێنی رووداوەکە دەرکەوت کە کەسێکە بەناوی (عیسی حلیل ئونەل) بە رەگەز تورکە و تەمەن 64 ساڵه".

ئاماژە بەوەشکراوە "لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دەرکەوتووە کە تەرمەکە ماوەیەکە لەوێ کەوتووە و رەوانەی پزیشکی دادی کرا بۆ ئەوەی هۆکاری مردنەکەی بزانرێت، هێزەکانمان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن بۆ گەیشتن بە هۆکاری راستەقینەی رووداوەکە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan