کوردستانی

پاسپۆرتی عیراقی دەکرێت بە ئەلیکترۆنی

مەودا میدیا - سلێمانی |


پاسپۆرتی عیراقی دەکرێت بە ئەلیکترۆنی
مەودا میدیا- پرژە عەتا

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی ئاشکرایدەکات لە کۆتایی مانگی ئابی 2022دا پاسپۆرتی عیراقی دەگۆڕێت بە ئەلیکترۆنی، ئاماژە بەوەشکراوە ئەو کەسانەی پاسپۆرتەکەیان کاتی ماوە وەک خۆی دەمێنێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی ئابی 2022 بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی رایگەیاند "پاسپۆرتی عیراقی دەگۆڕێت بە ئەلیکترۆنی، چونکە کوالێتی پاسپۆرتی عیراقی باش نییە و ئەم گۆڕانکارییە کوالێتی بەرز دەکاتەوە و رۆتینیش کەمدەکاتەوە".

ئاماژەی بەوەشکردووە "ئەم گۆڕانکاریانە تەنها بۆ ئەو کەسانەیە کە پاسپۆرتی نوێ دەردەکەن یاخود پاسپۆرتییان کاتی بەسەرچووە یان نوێی دەکەنەوە، ئەوانەی پاسپۆرتەکەیان کاتی ماوە وەک خۆی دەمێنێتەوە، هیچ گۆڕانکاری بەسەردا نایەت".

پاسپۆرتی سلێمانی ئەوەشی خستووەتەڕوو "یەکێک لە هۆکارەکانی گۆڕانکاریکردن لە پاسپۆرت بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لەئێستادا دەتوانرێت پاسپۆرتی عیراقی بە ساختە کۆپی بکرێت".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan