کوردستانی
مەترسی لەسەر کارەبای سلێمانی و گەرمیان دروست دەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت دیاردەی بردنی ئاسنی تاوەرەکانی گواستنەوەی وزەی کارەبا لە سلێمانی و گەرمیان سەری هەڵداوەتەوە، ئاماژە بەوەشدەکات ئەمە بووەتە مەترسی.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "بەڕێوەبەری گواستنەوەی وزەی کارەبای سلێمانی ئاشکرایدەکات، کە ماوەیەکە دووبارە لەسنووری تەکیەو شۆرش و چەمچەماڵ و خان و سەنگاو، دووبارە دیاردەی لێکردنەوەو بردنی ئاسنی تاوەرەکانی گواستنەوەی وزەی کارەبا سەری هەڵداوەتەوە، له سنوورى ناحیهى تهكیه بەفیشەکی فنجانى تاوهرهكان شکێنراوە و تهلهكانیش برینداركراون، بەوەش مەترسی کەوتنی هێڵەکان هەیە کە کارەبا لە وێستگەی غازی چەمچەماڵەوە بۆ ناوچەی گەرمیان و سلێمانی دەگوازێتەوە، بهكهوتنى ئهو هێڵانهش شارى سلێمانى و گهرمیان بێ كارهبا دهبن".

ئەندازیار سامان ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گواستنەوەی وزەی کارەبای سلێمانی رایگەیاند "بەداخەوە ماوەیەکە دیاردەی بردن و لێکردنەوەی ئاسنی تاوەرەکان دووبارە دەبێتەوەو تا ئێستا نزیکەى (100) تاوەر ئاسنى براوە، ئەوەش مەترسی دروست دەکات بۆ کەوتنی تاوەرەکان، کەهێڵی زۆر ستراتیجی و گرنگن بۆ گواستنەوەی وزەی کارەبا بۆ شارەکان".
بەڕێوەبەری گواستنەوەی وزەی کارەبای سلێمانی داواشی لەلایەنە پەیوەندیدارەکان کرد کە بەجدی کاربکرێت بۆ بنەبڕکردنی ئەو دیاردەیە کە دەبێتە مەترسی جدیی لەسەر تاوەرەکانی کارەبا، هەروەها لەئێستادا تیمەکانمان سەرقاڵی گۆڕینی ئەو فنجانانەن کە شکێندراون".
س.ر
س.ر
بیروڕا