کوردستانی

بڕیارێکی نوێ لەبارەی خوێندنگە ئیسلامییەکانەوە دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیارێکی نوێ لەبارەی خوێندنگە ئیسلامییەکانەوە دەدرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایدەکات خوێندگە ئیسلامییەکان دەگەڕێندرێنەوە سەر وەزارەتی ئەوقاف، ئاماژە بەوەشدەکات وەزارەتەکەیان کار لەسەر بەرەوپێشبردنی زیاتری خوێندگە ئیسلامییەکان دەکات. 

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ماوەی حەوت ساڵە خوێندنگە ئیسلامییەکان سەر بە وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستانن، بەڵام ئێستا دەمانەوێت بە رەزامەندی وەزارەتی پەروەردە و ئەوقاف و یەکێتیی زانایان ئەو خوێندنگە ئیسلامییانە بگەڕێتەوە وەزارەتی ئەوقاف".

ئاماژەی بەوەشکرد "بەپێی میکانیزمێکی گونجاو و بەهەمان ئەو کوالێتییەی کە هەبووە خوێندنگە ئیسلامییەکان دەگەڕێندرێنەوە سەر وەزارەتی ئەوقاف و دەست بە کارەکان کراوە".

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستەڕوو "وەزارەتەکەمان پلانی ئەکادیمی زۆر باشی لەبەردەستە بۆ بەرەوپێشبردنی خوێندنی ئیسلامی".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan