کوردستانی

پرۆژەی دووسایدکردنی رێگەی کەلار - سلێمانی بە کوێ دەگات؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


پرۆژەی دووسایدکردنی رێگەی کەلار - سلێمانی بە کوێ دەگات؟
مەودا میدیا- پرژە عەتا

بەڕێوەبەری رێگەوبانی گەرمیان رایدەگەیەنێت کارکردن لە پرۆژەی دووسایدکردنی رێگەی کەلار- سلێمانی بە سستی بەڕێوەدەچێت، ئاماژەی بەوەشکرد ئەگەر بەمشێوەیە بەردەوام بێت پرۆژەکە رادەگیرێت.

عەدنان خەلیل، بەڕێوەبەری رێگەوبانی گەرمیان لە لێدوانیکیدا بۆ مەودا میدیا وتی "هۆکاری سەرەکی دواکەوتنی پرۆژەی دووسایدکردنی رێگەی کەلار-سلێمانی خەرجنەکردنی بودجەیە بۆ کۆمپانیایی جێبەجێکار کە لایەنە حکومییە پەیوەندیدارەکانیش باس لەوە دەکەن کە قەیرانی دارایی لە دابینکردنی بودجەی پێویستدا بەربەستی بۆ دروستکردوون".

ئاماژەی بەوەکرد "کارکردن لە پرۆژەی دووسایدکردنی رێگەی کەلار- سلێمانی بە سستی بەڕێوەدەچێت، هیچ بەرەوپێش چوونێکی بە خۆیەوە نەبینیوە"، لەبارەی راگرتنی پرۆژەکەوە بەڕێوەبەری رێگەوبانی گەرمیان دەڵێت "ئەگەر بودجەی پێویست بۆ پرۆژەکە تەرخان نەکرێت ئەوا پرۆژەکە رادەگیرێت".

تائێستا سێ جار پرۆژەی  دووسایدکردنی کەلار - سلێمانی راگیراوە، جارێک بەهۆی دابیننەکردنی بودجەوە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan