کوردستانی

لێکۆڵینەوە لە کوالێتی بەنزین و گاز دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لێکۆڵینەوە لە کوالێتی بەنزین و گاز دەکرێت
مەودا میدیا- پرژە عەتا

داواکاری گشتیی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی سامانە سروشتییەکانەوە لێکۆڵینەوە لە بەنزینی خراپ و سزادانی بەنزینخانەکان و گازی خراپی موەلیدە ئەهلییەکان دەکات.

سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە "سەرۆکی داواکاری گشتی لەگەڵ بەرێوەبەری گشتیی وەبەرهێنان لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و بەرێوەبەری تاقیگەی ناوەندی لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان کۆبوونەوەیەکیان بۆ باسکردن لە کوالێتی بەنزین و گاز، بەرزبوونەوەی نرخەکان لە شارەکانی هەرێمی کوردستان".

لە راگەیەندراوەکدا هاتووە" باس لە چۆنیەتی بەدواداچوون کرا لە سەرپێچییەکان کە لەلایەن هەندێک لە بەنزینخانەکان دەکرێت و شێوازی سزاکان تاوتوێکرا، هەروەها باس لە کوالێتی گاز کرا کە لەلایەن خاوەن موەلیدە ئەهلییەکانەوە بەکاردێت".

سەرۆکی داواکاری گشتی جەختیکردووەتەوە لەسەر گرنگیی بەداواداچوون بۆ ئەم بابەتە لەلایەنی پەیوەندیدارەکان، چونکە بوونی بەنزینی کوالێتی خراپ و گازی خراپ، مەترسی دەخاتە سەر ژینگەی هەرێمی کوردستان و تەندروستیی هاوڵاتییان.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan