کوردستانی

هەردوو حزبی دیموکراتی کوردستان یەکدەگرنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەردوو حزبی دیموکراتی کوردستان یەکدەگرنەوە
مەودا میدیا- 

بەگوێرەی راپۆرتی دەستەی دانوستانکاری هەردوو حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و حزبی دیموکراتی کوردستان، هەوڵەکان بۆ یەکگرتنەوەی دوو حزبەکە بەرەوپێشچوونی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە.

هاوکات هەر بەپێی راگەیەندراوی دەستەکە مستەفا هیجری،  لێپرسراوی گشتیی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران رایگەیاندووە "بەهیممەت و ئەرک ‌و خۆڕاگریی هەمووان ریزەکانی حزبی دیموکرات یەکدەخەینەوە، دەبێت بە یەکگرتنەوەی ریزەکانی حزبی دیموکرات و یەکخستنەوەی وزەی خەباتگێڕیمان، هەم قەرەبووی قۆناغی دابڕان بکەینەوە، هەم گڕوتینێکی زیاتر بە جوڵانەوەی مافخوازیی گەلەکەمان بدەین".

لای خۆشییەوە خالید عەزیزی، سکرتێری حزبی دیموکراتی کوردستان دەڵێت "بۆ بەهێزکردنی پێگەی کورد و هەنگاوی کاریگەر لە سەرخستنی خەباتی نەتەوەکەمان، ریزەکانمان یەکدەخەینەوە".

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکە ئەوەخراوەتەڕوو، کۆبوونەوەی هەردوو رێبەری حزبی دیموکرات بە راگەیاندنی کۆتایی پرۆسەی یەکگرتنەوەکە لە داهاتوویەکی نزیکدا کۆتاییهات.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan