کوردستانی
بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلی فەرماندەیەکی باڵادا تەقییەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
فەرماندەی هێزی ئێزیدخان رایدەگەیەنێت، بۆمبێک بەیەکێک لە ئۆتۆمبێلەکانیاندا لکێندراوە و پێشئەوەی بگاتە ناو سەربازگەکەیان پێیزاندراوە و تەقیوەتەوە، هیچ زیانێکی گیانی نەبوو.
فەرماندەی هێزی ئێزیدخان رایدەگەیەنێت، بۆمبێک بەیەکێک لە ئۆتۆمبێلەکانیاندا لکێندراوە و پێشئەوەی بگاتە ناو سەربازگەکەیان پێیزاندراوە و تەقیوەتەوە، هیچ زیانێکی گیانی نەبوو.
دوای رووداوەکە لە لێدوانێکدا بۆ مەودا میدیا حەیدەر شەشۆ، فەرماندەی هێزی ئێزدخان لە سنووری شنگال رایگەیاند "بۆمبەکە لکێندراوە بە یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکانی و پێش ئەوەی ئۆتۆمبێلەکە بگاتە نێو سەربازگەکەی، تەقیوەتەوە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە".
رووداوەکە لە کۆمەڵگەی دووهێلانی سەر بە قەزای شنگال روویداوە، بە وتەی حەیدەر شەشۆ "تەنها زیان بە ئۆتۆمبێلەکە گەیشتووە و هیچ زیانێکی گیانی رووی نەداوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "هێزە ئەمنییەکانی عیراق هاتوونەتە شوێنی رووداوەکە بۆ لێکۆڵینەوە و پشکنین، تائێستا هیچ تۆمەتبارێک لەسەر رووداوەکە دەستگیرنەکراوە".
ر. ئ
بیروڕا


