کوردستانی
"بەخشینی بڕوانامە کەمکردنەوە یان لیخۆشبوون نییە لە سزاکەی"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەخشینی بڕوانامە کەمکردنەوە یان لێخۆشبوون نییە لە سزاى هیچ سزادراوێک، ئەوەش لە ئاماژەیەکدا بۆ پێدانى خەڵات و بڕوانامە بە سزادراوێک کە دەوترێت یەکێکە لە بکوژانى هۆشیار ئیسماعیل مامۆستاى ئایینى.
وەزارەتى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەخشینی بڕوانامە کەمکردنەوە یان لێخۆشبوون نییە لە سزاى هیچ سزادراوێک، ئەوەش لە ئاماژەیەکدا بۆ پێدانى خەڵات و بڕوانامە بە سزادراوێک کە دەوترێت یەکێکە لە بکوژانى هۆشیار ئیسماعیل مامۆستاى ئایینى.
ئەو وەزارەتە لە روونکردنەوەکەیدا ئاماژە بەوەدەکات "کاری ئێمەیە بەپێی یاساو رێنمای چاکسازی لەم سزاداراوانەدا بکەین و دووبارە شیاندنەوەیان بۆ بکرێت وەك تاکێکی تەندروست بگەرێتەوە بۆ ناوکۆمەڵگە".
دەقى راگەیەنراوەکە:
دوێنێ 2022/8/2 لە بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەورانی هەلێر مەراسیمێك رێکخرابوو بۆ بەخشینی بڕوانامە بۆ دوو سزادراو کەوا بەسەرکەوتووی بڕوانامەی بەکالۆریۆسیان بەدەستهێنابوو، دیارە ئێستا رای گشتی بۆ ئەم بابەتە بەهەڵەدا براوە، ئێمە وەکو وەزارەت دووپاتی دەکەینەوە کەسەرجەم کارەکانمان خزمەتە بەھەموو چین و توێژەکان و بەتایبەت لە چاکسازییەکانی سەربەوەزارەتمان کەناوی خۆی بەخۆیەوەیەتی (چاکسازی) واتە ئەو کەسانەی هەڵە یاخود تاوانێك ئەنجام دەدەن لە کۆمەڵگەدا و دوای وەرگرتنی سزای ئەو تاوانە بەپێی یاسا بەرکارەکانی هەرێمی کوردستان، کە سزادان و دادگایی کردن لەدەسەلاتی وەزارەتمان دا نییە ئەوە ئەرکی دەسەڵاتی دادوەرییە، پاشان جێ بەجێ نەکردنی یاسای لە سێدارەدان پەیوەندی بە وەزارەتمانەوە نییە چەند ساڵێکە لە ھەرێم راگیراوە، ئێمە وەکو وەزارەت وبەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاکسازی و هەر شەش بەڕێوەبەرایەتییەکەی چاکسازی لەسەر ئاستی هەرێم کاری ئێمەیە بەپێی یاساو رێنمای چاکسازی لەم سزاداراوانەدا بکەین و دووبارە شیاندنەوەیان بۆ بکرێت وەك تاکێکی تەندروست بگەرێتەوە بۆ ناوکۆمەڵگە، لەم سۆنگەیەوە و بەلەبەرچاوگرتنی ئەو ئەرکەی ئەکەوێتە سەرشانمان و دەمانەوێت مافەکانی مرۆڤ کەوەك ستانداردێکی جیهانی بەسەر هەموواندا وەك یەك و بەبێ جیاوازی جێ بەجێ بکەین و بۆ ئەوەی لانی کەمی ئاسایشی کۆمەڵایەتی دەستەبەر ببێت، بۆ هەر بابەتێکیش پەیوەندی بە سزادراوانەوە هەبوبێت هەرگیز پرسیار و بەدوادا چونمان بۆ تاوان و سزاکانیان نەکردوە چونکە ئەرکی ئێمە پێشکەش کردنی خزمەتگواریە بۆ سەرجەم سزادراوان بە بێ جیاوازی، لە کۆتایدا بەخشینی بڕوانامە کەمکردنەوە یان لیخۆشبوون نییە لە سزاکەی تەنھا پاڵپشتی مەعنەویی یە بۆ ھەموو سزادراوان.
ر. ئ
ر. ئ
بیروڕا


