کوردستانی

نرخی ئارد و نان هەرزان دەکرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی ئارد و نان هەرزان دەکرێتەوە
مەودا میدیا-

سەبارەت بە نرخی ئارد بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئاسانكاری بۆ بازرگانان دەكرێـت بەمەبەستی هاوردەكردنی ئارد و هەرزانبوونی نرخەكەی.

ئەمڕۆ چوارشەممە نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند "بەر لە گرانبوونی نرخی ئارد و نان، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دوو كۆبوونەوەی تایبەتی ئەنجامدا و بڕیاردرا نرخی كارەبا و غازیان بۆ هەرزانبكرێت، بەڵام نرخی ئارد و نانی بازاڕ گرانبوو".

ئەوەشی خستەڕوو، لەئێستادا نرخی ئارد و گەنم هەرزانبووە و كار بۆ دابەزاندنی زیاتری نرخەكەیان دەكەین و هانی بازرگانان دەدەین كە ئارد هاوردەبكەن بەو مەرجەی لە كوالێتییدا دەربچێت.

بەڕێوەبەری بازارگانیی هەرێم راشیگەیاند، هەوڵدەدەین نرخی غاز و كارەبا بۆ فڕن و نانەواخانەكان هەرزانبكەین و پێداچوونەوە بە نرخی نان بكرێت و هەرزانبكرێت.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan