کوردستانی
زانکۆی سلێمانی ئەمساڵیش لە پلەی یەکەمی زانکۆکانی هەرێم-دایە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
جارێکی دیکە لەسەر ئاستی کوردستان زانکۆی سلێمانی پلەی یەکەمی گرتەوە و لەسەر ئاستی زانکۆکانی عیراقیش پلەی سێیەمی وەرگرتووە، ئەوەش بەپێی ریزبەندی بڵاوکەراوەی (وێبۆمەتریک).
د. کۆسار محەمەد، سەرۆکی زانکۆی سلێمانی رایگەیاند "بەدەستهێنانی ئەو ئاستە بەرزە لە ریزبەندی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و عیراق، بەرهەمی مامۆستایان و خوێندکاران و فەرمانبەرانە".
سەرۆکی زانکی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە "دەستخۆشی لە مامۆستایانی زانکۆمان دەکەم بۆ هەوڵ و ماندووبوون و توێژینەوە ئاست بەرزەکانیان، کە بەوهۆیەوە زانکۆی سلێمانی (زانکۆی دایک) لەسەر ئاستی زانکۆکانی هەرێم پلەی یەکەم و لەسەر ئاستی زانکۆکانی عیراق پلەی سێهەمی بەدەستهێناوە".
سەرۆکی زانکۆی سلێمانی داوا لە مامۆستایان دەکات زیاتر لە هەوڵی پێگەیاندنی خوێندکاران و پێشخستنی زانکۆ بن، دەشڵێت "دەبێت زانکۆ وەک ناوەندێکی گرنگی ئەکادیمی، لە رێگەی زانست و توێژینەوەکانییەوە پەیوەندی راستەوخۆی لەگەڵ کۆمەڵگە هەبێت".
ر. ئ

بیروڕا