کوردستانی
سبەینێ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- پرژە عەتا
وەزارەتی دارایی رایگەیاند، سبەینێ پێنجشەممە چواری ئاب مووچەی هێزەکانی زێرەڤانیی، فەرماندەی، بەرگریی و فریاکەوتن دابەشدەکرێت.
بە گوێرەی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، سبەینێ پێنجشەممە مووچەی هێزەکانی زێرەڤانی، فەرماندەیی، بەرگریی و فریاکەوتن دابەشدەکرێت.
هاوکات وەزارەتی دارایی و ئابووری راشیگەیاند، رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو مووچەی هەریەکە لە (کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، کەسوکاری شەهید و ئەنفالکراوان و زیندانییە سیاسییەکان) دابەشدەکرێت.
رۆژی دووشەممەی رابردوو وەزارەتی دارایی خشتەی مووچەی مانگی تەمموز (حەوت)ی بڵاوکردەوە، یەکەم شوێنیش وەزارەتی تەندروستی مووچەی وەرگرت.

ر. ئ
بیروڕا