کوردستانی

لە هەولێر سێ تۆمەتبار دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە هەولێر سێ تۆمەتبار دەستگیرکران
مەودا میدیا- پرژە عەتا

بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی هەولێر دەستگیرکردنی دوو کەسی بە تۆمەتی دزینی جانتای ئافرەیێک کە بڕێک پارەی تیادابووە.

هۆگر عەزیز، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، نووسینگەی نەهێنشتنی تاوانی باکوور دوو تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە جانتای ئافرەتێکیان دزیبوو بڕی 10 هەزار دۆلاری ئەمەریکی تیابووە.

لەلایەکی دیکەوە پۆلیسی هەولێر تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە، کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان ڤیدیۆی بڵاوبووەتەوە، لە ڤیدیۆکاندا دەردەکەوێت، بە زەبری چەک ماتۆڕسکیل لە هاوڵاتییان دەسەنێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیان بەردەوامە.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan