کوردستانی
دەست بە دابەشکردنی شەشەم سەبەتەخۆراک دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی بازرگانیی عیراق، دەست بە دابەشکردنی شەشەم سەبەتەی خۆراکی ئەمساڵ دەکرێت و داواش لە هاوڵاتییان دەکرێت سەردانی بریکارەکانی خۆراک بکەن بۆ وەرگرتنی بەشە خۆراکەکانیان.
شەوی رابردوو وەزارەتی بازرگانیی عیراق لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، دەست بە دابەشکردنی ژەمی شەشەمی سەبەتەی خۆراک هاوڵاتییان بۆ ساڵی 2022 کراوە و داواش لە هاوڵاتییان دەکات سەردانی بریکارەکانی خۆراک بکەن بۆ مەبەستی وەرگرتنی مادە خۆراکییەکان.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا وەزارەتی بازرگانیی هاوڵاتییانی ئاگادارکردووەتەوە کە لەکاتی بینینی هەر سەرپێچییەک یان خۆراکێکی خراپ پەیوەندی بکەن بە بەڕێوەبەرایەتییەکانی کۆنترۆڵ و پلاندانان.
سەبەتە خۆراکی هاوڵاتییان ئەم مادانە لە خۆ دەگرێت (برنج، شەکر، رۆنی زەیت، فاسۆلیا، لەتکەنۆک، نیسک و ئارد).
ر. ئ

بیروڕا