کوردستانی
دەمیرتاش: بەشداری لە گربوونەوە ملیۆنییەکەی هەدەپە بکەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
هاوسەرۆکی پشووتری پارتی دیموکراتی گەلان- هەدەپە داوا لە کوردانی باکوور دەکات بۆ رێگری لە شەڕ و بەرپاکردنی ئاشتی، با لە گربوونەوە ملیۆنییەکەی هەدەپە لە ئیستەنبوڵ بەشداربن کە بڕیارە رۆژانی 6-7ی ئاب ئەنجامبدرێت.
هاوسەرۆکی پشووتری پارتی دیموکراتی گەلان- هەدەپە داوا لە کوردانی باکوور دەکات بۆ رێگری لە شەڕ و بەرپاکردنی ئاشتی، با لە گربوونەوە ملیۆنییەکەی هەدەپە لە ئیستەنبوڵ بەشداربن کە بڕیارە رۆژانی 6-7ی ئاب ئەنجامبدرێت.
لە نوێترین پەیامیدا سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان- هەدەپە رایدەگەینێت، گریمانەی هێرشی تورکیا بۆسەر باکووری سوریا بەهیچ شێوەیەک لە بەرژەوەندی تورکیا و گەلەکەیدا نییە بەڵکو لە خزمەتی پارتەکانی دەسەڵاتدایە، بۆیە داوا دەکات هەمووان پشتیوانی لە دیموکراسی بکەن و بەگژ بیرۆکەی جەنگدا بچنەوە.
دەشڵێت "ئاکپارتی و مەهەپە بە هێرشکردنەسەر ناوچە کوردییەکانی سوریا، دەیانەوێت ئەو ناوچانە خاپوور بکەن و لە هەمان کاتیشدا پلانی مانەوەیان جێبەجێ بکەن لەڕێگەی بەهێزکردنی بیری نەتەوەپەرستییەوە، بۆیە پێویست دەکات هاوڵاتییان و سیاسەتمەدارانی تورکیا لەڕێگەی مەدەنییەوە فشارەکانیان بۆ راگرتنی جەنگ چڕبکەنەوە".
سەرەتای ئەم مانگەش پارتی دیموکراتی گەلان- هەدەپە رایگەیاند، بە دروشمی "چارەسەری لەلای ئێمەیە و نابۆ داگیرکاری" رۆژی 7ی ئاب لە ناوچەی کارتاڵی ئیستانبوڵ گردبوونەوەیەکی فراوان ساز دەکەن و تیایدا سیاسەتی ئێستای حکومەت رەتدەکەنەوە کە بە هێزی سەربازی هەوڵ دەدات خۆی لە قەیرانەکان بشارێتەوە.
ر. ئ
بیروڕا


