کوردستانی
نزیکەی ملیارێک دینار بۆ کۆیە تەرخاندەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- پرژە عەتا
وەزارەتی شارەوانی رایگەیاند، رەزامەندییان لەسەر خەرجکردنی نزیکەی ملیارێک دینار داوە بۆ کێشەی کەم ئاوی و لێکەوتەکانی وشکەساڵی لە قەزای کۆیە.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "رەزامەندییان داوە لەسەر خەرجکردنی بڕی 999 ملیۆن و 821 هەزار و 180دینار بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکانی وشکەساڵی و چارەسەرکردنی کێشەی کەم ئاوی لە قەزای کۆیە و دەورووبەری".
تارق حەیدەری، قایمقامی قەزای کۆیە رایگەیاند، گرفتی ئاو لە کۆیە لەنێو تۆڕی ماڵان و گوندەکاندا هەیە، زۆرینەی بیرەکانی گوندەکانی سنووری کۆیە وشکبوون و بە تەنکەر ئاویان بۆ دەنێرین.
قایمقامی کۆیە دەڵێت "بڕیاری خەرجکردنی پارەکە لە وەزارەتی داراییە و دوای کارە ئیدارییەکان ئەوان دەست دەکەن بە جیبەجێکردنی پلانەکان، پارەکە لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ ساڵی 2022 تەرخانکراوە، بە شێوەی نەختینە بە قۆناخ خەرجدەکرێت.
ر. ئ

بیروڕا