کوردستانی
سلێمانی؛ بەتۆمەتی دزیکردن دوو کەس دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی چه‌مچه‌ماڵ دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه بڕێك ئاڵتون و پاره‌یان دزیبوو.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد "دوای ئه‌وه‌ی هاوڵاتییه‌ك له پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی چه‌مچه‌ماڵ سكاڵای تۆماركرد كه بڕێك ئاڵتون و پاره‌ی لێدزرا‌وه، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان بۆ دۆزینه‌وه و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار ده‌ستپێكرد، سه‌ره‌نجام توانرا له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكرێت".
"هه‌ردوو تۆمه‌تبار (هـ، م، م) له‌دایكبووی 2004 و (ی، ج، أ) له‌دایكبووی 2004 له‌به‌رده‌م دادوه‌ردا دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه" پۆلیسی سلێمانی وادەڵێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، له‌ئێستادا به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی ماده‌ی 443 له‌یاسای سزادان راگیراون و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، له‌ئێستادا به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی ماده‌ی 443 له‌یاسای سزادان راگیراون و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.
ر. ئ
بیروڕا


